ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له سۆماڵ هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ئه‌ندازیار و به‌ڵێنده‌رێكى تورك كه تا ئێسته دیار نییه چه‌ند كه‌س كوژراون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى كانوونى دووه‌م له شارى ئهفجوى باكورى پایته‌ختى سۆماڵ، هێرش كراوه‌ته سه‌ر گرووپێكى پیاوانى كار و پۆلیسى سۆماڵ.
چه‌ندان ساڵه توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له سۆماڵ داناوه
نوور عه‌لى كه ئه‌فسه‌رى پۆلیسى سۆماڵه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى رۆیته‌رز گوتوویه‌تى، كاتێك ئه‌ندازیارانى توركیا و كۆمه‌ڵێك له پیاوانى پۆلیسى سۆماڵ خه‌ریكى نانخواردن بوون، له‌و شوێنه ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پۆلیس گوتوویه‌تى هێشتا زووه باس له قوربانییه‌كان بكرێت.
له هه‌واڵه‌كه‌ى رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یش نه‌كراوه كه كراونه‌ته ئامانج.
سۆماڵ یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه توركیا هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ى خۆى تێدا به‌هێز بكات و بۆ ئه‌مه‌یش بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌وره‌ى له سۆماڵ داناوه.
له ساڵى 2005 وه توركیا ده‌یه‌وێ خۆى له وڵاتانى ئه‌فریقا نزیك بكاته‌وه و هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى و وڵاتانى عه‌ره‌بیش به گومانه‌وه سه‌یرى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى توركیا ده‌كه‌ن و به زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى عوسمانى له كیشوه‌ره‌كه ده‌زانن.