سه‌رباری ئه‌وه‌ی كوردستان زۆر كارگه‌ی ڕۆنی خۆراكی هه‌یه و له توانایاندایه خواستی ناوخۆ پڕ بكه‌نه‌وه، كه‌چی له‌بری پاڵپشتیكردنیان، ڕۆنی هاورده به هه‌رزانیی نرخ و كوالیتی خراپ كێبه‌ركێی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كات و بازاڕی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه، وڵاتان كه پشتگیریی ته‌واوی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌كه‌ن، ساڵانه زیاتر له هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر، نزیكه‌ی نیو ملیۆن تۆن ڕۆنی خواردن هاورده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
له بازاڕه‌كانی كوردستان زۆرترین جۆری به‌شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌ن، ڕۆنی جۆره‌ها وڵات له دووكانه‌كاندا ده‌رفه‌تی به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌یان بۆ ڕه‌خساوه، هه‌ر له وڵاتانی دراوسێی ئێران و توركیاوه بگره تا ده‌گاته وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێسته ئه‌وروپیشی تێكه‌وتووه.
ئه‌و رۆنه بیانیانه ته‌واو ده‌بن و ده‌هێنرێنه‌وه و دوایی نایه‌ن، زۆریی خواست جۆری كوالیتی خراپیشی هێناوه‌ته بازاڕه‌كان و بازاڕیش كه به ناوی "ئازاد"ه‌وه به ویژدانی بازرگان سپَردراوه، به به‌رچاوی لیژنه‌كانه‌وه ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
ساڵانه نیو ملیۆن تۆن رۆنی خۆراكی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێ
ڕۆن كه پێویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه و له زۆربه‌ی خواردنه‌كاندا به‌شداره، له هه‌موو به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان زیاتر هاورده ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هه‌رێمی كوردستان، بڕی هاورده‌ی به‌رهه‌می ڕۆن له ساڵی ٢٠١٨‌دا، ٥٩٠ هه‌زار و ٣٦٤ تۆن و ٨٢٣ كیلۆ هاورده‌ی كوردستان كراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌رده‌وامه و ساڵانه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت، كه‌متری لێ هاورده ناكرێت كه به‌هۆیه‌وه كوردستان ده‌یان ملیۆنان دۆلار ده‌خاته خه‌زێنه‌ی وڵاتانه‌وه.
له بازاڕه‌كاندا ده‌به‌یه‌كی نزیك به كیلۆیه‌ك ڕۆنی گوایه زه‌یت، هه‌رزانترینی هه‌زار و 500 دیناره، به‌و پێیه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك ڕۆن به‌لای كه‌مه‌وه هه‌زار دینار هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وا له‌بری ئه‌و بڕه‌ی ساڵانه ڕۆن هاورده ده‌كرێت، نزیكه‌ی ٦٠٠ ملیار دیناری عێراقی /نیو ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی/ له كوردستان ده‌ڕواته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كوردستان ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی ڕۆنی خۆماڵی هه‌یه، جیا له چه‌ند كارگه‌ی بچووك، به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، دوو كارگه‌ی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی ڕۆن له كوردستان هه‌ن كه توانای پڕكردنه‌وه‌ی خواستی ناوخۆیان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ڕكابه‌ری ڕۆنی هاورده، ناوخۆییه‌كان بازاڕی كوردستانیان دۆڕاندووه و له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و سووریا بازاڕیان بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان په‌یدا كردووه.
له پارێزگای سلێمانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت هه‌یه كه مانگانه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ تۆن ڕۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌و كارگه خۆماڵییه كه هه‌لی كاری بۆ ٣٥ خێزان ده‌سته‌به‌ر كردووه، له ئۆكرانیا گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت هاورده ده‌كه‌ن و به كوالیتی به‌رز زه‌یت به‌رهه‌م دێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت تا ئاستێك له هاورده‌ی خامه‌ی كارگه‌كان هاوكاره، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه ئاكۆ غه‌ریب له "وشه" باس له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میان ده‌كات و ده‌ڵێ "پێشتر به‌رهه‌مه‌كانی توركیا و ئێران به‌هه‌رزانی نرخ كێبه‌ركێی به‌رهه‌مه‌كه‌مانی ده‌كرد و ئێسته‌یش به‌رهه‌می كارگه‌یه‌كی بابل".
ئه‌و ده‌ڵێ "بازاڕی ئێمه ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و سووریایه، ٨٠%ی به‌رهه‌مه‌كانمان له‌وێ ساغ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر سووریا و عێراق نه‌بێت، ناتوانین به‌رده‌وام بین".
به‌پێی یاسا، هه‌ر به‌رهه‌مێكی خۆماڵی توانای پڕكردنه‌وه‌ی ٢٥%ی خواستی هه‌بێت، ده‌كرێ پارێزبه‌ندی بكرێت، به دانانی باج له‌سه‌ر هاورده، پاڵپشتی به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و كارگه‌یه‌ی بابل هی ناوخۆی عێراقه و ناتوانرێ باجی له‌سه‌ر دابنرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، به‌رهه‌می كارگه‌كه‌ی "بابل" به هه‌رزانی نرخ ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی كوردستاندا گرتووه، له كاتێكدا هه‌مان به‌رهه‌م له بازاڕی پارێزگاكانی تری عێراق، نرخه‌كه‌ی زۆر به‌رزتره.
ئه‌و كارگه‌یه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتی خۆماڵی كه به مانگانه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، ئاكۆ غه‌ریب خاوه‌نی ده‌ڵێ، "مانگانه‌كه‌ی زۆره و نرخی كاره‌بایش زۆر زۆره".
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازییه، ئاراس ڕه‌ئووف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، گرانی نرخی كاره‌با له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م كه‌رتی پیشه‌سازیی كوردستان، بۆیه داوا له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه وه‌ك هاوكاری كه‌رتی پیشه‌سازی، نرخ دابه‌زێنرێن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، بۆ "وشه" نه‌یشارده‌وه كه گه‌شبینه به كه‌رتی پیشه‌سازیی كوردستان و له كارگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتدا هێما بۆ دووه‌م گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ڕۆن ده‌كات له كوردستاندا كه توانای به‌رهه‌مهێنانی هێنده زۆره، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقدا هه‌یه.
ئه‌و كارگه‌یه كه له پارێزگای هه‌ولێره، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی سه‌رووی ٥٠٠ تۆنه.
ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی فره‌ڕه‌هه‌ندی سوودوه‌رگرتن له هه‌موو كه‌رته‌كانی سه‌رچاوه‌ی داهات پێڕه‌و ده‌كات، به‌رزیی نرخی كاره‌با و مانگانه‌كانیان هاواری له كارگه‌كانی هه‌ستاندووه و هۆكارێكه بۆ پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی كارگه‌كانی پیشه‌سازی.
كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یت كه توانای پڕكردنه‌وه‌ی خواستی ناوخۆیان هه‌یه، نه‌بوونه‌ته ڕێگر له به‌رانبه‌ر بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ساڵانه بۆ هێنانی زه‌یت ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، ئه‌وان كه بازاڕی كوردستانیان به به‌رهه‌می هاورده دۆڕاندووه، له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌دوای كڕیاره‌وه‌ن.
پاشخان:
گوڵه‌به‌ڕۆژه كه ڕۆنی خۆراكی لێ به‌رهه‌م دێت، زیاتر له ١٠ جۆری هه‌یه، ئه‌و جۆره‌ی ڕۆنی لێ به‌رهه‌م دێت، بۆ خواردن ناشێت، زۆرترینی له ئۆكرانیا به‌رهه‌م دێت و نرخی یه‌ك تۆنی ١٥٠ دۆلاره، له كاتێكدا تۆنی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی خواردن له بازاڕه‌كانی كوردستان سه‌رووی هه‌زار و 500 دۆلاره.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆم له ساڵی ١٩٨٦ له ئۆكرانیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكه‌كانی، له پاككردنه‌وه‌ی تیشكی زیانبه‌خش به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زۆرترین گوڵه‌به‌ڕۆژه له‌و وڵاته هاته چاندن كه ئێسته ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌نارده ده‌كات، به‌رهه‌می ئه‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه بۆ ڕۆنی ڕووه‌ك له باشترینه‌كانه كه له هه‌ر تۆنێك 500 كیلۆ ڕۆنی لێ ده‌رده‌چێت.
كۆمپانیای زمناكۆ هه‌وڵی داوه جۆری ئه‌و گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه بهێنێته كوردستان، خاوه‌نی كۆمپانیاكه ده‌ڵێ "ئه‌مساڵ بۆ تاقیكردنه‌وه ئه‌و جۆره گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه له كوردستان ده‌چێنین و ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م بدات، سوودی له گه‌نم و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی تر زیاتره".
وشه/به‌دواداچوونی چواس خالید