جه‌میل محه‌مه‌د یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی دهۆك كه چه‌ندان ساڵه كار له‌سه‌ر هونه‌ری كاریكاتێر ده‌كات، به‌گوته‌ی خۆی توانیویه‌تی چه‌ندان كێشه و گرفتی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی و ئابووری به هونه‌ره‌كه‌ی بخاته ڕوو. به‌ڵام نیگه‌رانه له‌وه‌ی تا ئێسته له پارێزگاكه‌ی ئه‌و هونه‌ره نییه.
جه‌میل محه‌مه‌د له ساڵی 1990 ده‌ستڕه‌نگینی خۆی له كاریكاتێردا هه‌ست پێ كردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ساڵی 1994 ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێر كردووه.
هه‌موو كه‌س له تابلۆ تێناگات، به‌ڵام له هونه‌ری كاریكاتێر تێده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌میل محه‌مه‌د كه تاقانه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌تی له دهۆك، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "هونه‌ری شێوه‌كاری یه‌كێكه له هونه‌ره باوه‌كانی دنیا و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاك هه‌یه". وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، هه‌موو كه‌س له تابلۆ تێناگات، به‌ڵام له هونه‌ری كاریكاتێر تێده‌گه‌ن.
ئه‌و كاریكاتێریسته نیگه‌رانه له‌وه‌ی له كوردستان وه‌ك پێویست گرنگی به‌و جۆره هونه‌ره نه‌دراوه و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "تا ئێسته له پارێزگای دهۆك كاریكاتێر نه‌ناسراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا شێوه‌كارییه".
به‌گوته‌ی جه‌میل، تا ئێسته چوار پێشانگای تایبه‌ت به هونه‌ری كاریكاتێری كردووه‌ته‌وه و به‌شداریی 18 پێشانگای هاوبه‌شی كردووه، "گرنگه كاریكاتێر به زمانی ساده بنووسرێت یان بنه‌خشێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بتوانێ تێی بگات".
جه‌میل محه‌مه‌د ساڵی 1977 له دایك بووه و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه، جگه له كاریكاتێر، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له بواری راگه‌یاندنیش كار ده‌كات، خێزانداره و له دهۆك ده‌ژیی.
كاریكاتێره‌كانی جه‌میل زۆرتر سیاسین و ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییانه‌ی دروست بوون، به ئاماژه ده‌یاننه‌خشێنێت و ده‌یانخاته ڕوو. پێی وایه "به‌و شێوه‌یه بۆچوونی له‌باره‌ی رووداوه‌كان ده‌خاته ڕوو".
به‌گشتیی هونه‌ر له كوردستان له‌و ئاسته‌دا نییه بژێوی دابین بكات، بۆیه هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام ره‌خنه له‌و پشتگوێخستنه‌یان ده‌گرن. له هونه‌ری كاریكاتێریشدا ئه‌وانه‌ی له كوردستان سه‌رقاڵن پێیه‌وه، ژماره‌یان ناگاته 10 كه‌س، بۆیه له هیچ سه‌ندیكا و رێكخراوێكی تایبه‌تدا كۆ نه‌بوونه‌ته‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری