له هه‌فته‌ی بیست و یه‌كه‌م ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له ئه‌و گه‌شه خێرایه‌ی كه كۆرپه‌ڵه هه‌یبوو، كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دایك له‌وانه‌یه جومگه‌ی پاژنه‌ت و پێیه‌كانت ئه‌ستوور ببن، به تایبه‌تی له ئێواران و شه‌واندا.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیست و یه‌كه‌م دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه ئه‌و گه‌شه خێرایه‌ی كه كۆرپه‌ڵه هه‌یبوو، كه‌م ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دڵ زیاتر گه‌شه ده‌كات و به‌هێزتر ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، قاچى منداڵه‌كه‌ش ده‌گه‌نه درێژیی خۆیان به نزیكه‌یی و له‌و هه‌فته‌یه به‌رزی منداڵدانت له ئاستی ناوكت ده‌بێت، بۆیه كه‌شێكى ئارامت ده‌بێت و زۆر هه‌ست به ته‌ندروستى و چالاكى ده‌كه‌یت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، دایك له سه‌ره‌تای سكپڕبوونت تا ئێسته، كێشت به‌نزیكه‌ی چوار تا شه‌ش كیلۆ زیادى كردووه، ئه‌گه‌ر تۆ خواردنێكی ته‌ندروست ده‌خۆی، پێویست ناكات حیسابی كیلۆ بكه‌ی له كێشت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه جومگه‌ی پاژنه‌ت و پێیه‌كانت ئه‌ستوور ببن، به تایبه‌تی له ئێواران و شه‌وان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستوورییه، درێژبه و قاچه‌كانت به‌رزتر ڕاگره له ئاستی له‌شت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆره له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له پشتئێشه‌ى ئافره‌تى دووگیان ده‌كات و چاره‌سه‌ره‌كانى ده‌خاته ڕوو.