لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی پەرلەمانی كوردستان، هەوڵ دەدات متمانە لە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وەربگرێتەوە. بڕیاردەری لیژنەكە ئاماژەی دا، رەنگە بانگێشت بكرێت بۆ لێپریسنەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ی كانوونی دووەم، هەواڵێك لە سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كرایەوە كە لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی لە مافی مرۆڤ، دەیانەوێ متمانە لە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وەرگرنەوە. بەڵام بە چەند خولەكێك هەواڵەكە لابرا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكرێت.
لە ماوەی رابردوودا چەند بەڵگەیەكی لەسەر بڵاو كرایەوە كە بە گەندەڵی تێوەگلاوە
هاوكات بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەكە، بە"وشەی"ی راگەیاند، هەوڵێك هەیە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بانگێشتی پەرلەمان بكرێت "بە مەبەستی لێپرسینەوە" .
سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤ لە ماوەی رابردوودا چەند بەڵگەیەكی لەسەر بڵاو كرایەوە كە بە گەندەڵی تێوەگلاوە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی رەت كردەوە.
بڕیاردەری لیژنە ئەوەی دركاند، سەرۆكی دەستە خولەكەی تەواو بووە. بەڵام بەدریە ئیسماعیل ئەو زانیارییەی "وشە"ی پشتڕاست نەكردەوە.
بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەربە پەرلەمانی كوردستانە و پۆستەكە بۆ ماوەی چوار ساڵە، بۆیە هاوكات لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێری دارایی، ماوەیان بەسەر چووە.