دیوانه شیعری "سۆناتای خۆشه‌ویستی" ئه‌زموونێكی نوێی شیعریی ستیڤان شه‌مزینییه، له پاش سێ كتێبه شیعرییه‌كه‌ی پێشووی، چاپ بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌م دیوانه له 400 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی كارۆ له سلێمانی چاپ كراوه. به‌گوته‌ی نووسه‌ر، هه‌م له ڕووی زمان و هه‌م له ڕووی فۆرم، دابڕانێكی گه‌وره‌یه له شێوازی كاری پێشووم.
به‌شی شێری شیعره‌كان له نه‌خوشخانه نووسراون
مێژووی شیعره‌كانی ناو ئه‌م كتێبه له نێوان 2011 بۆ 2019یه، به‌ڵام به‌شی شێری شیعره‌كان له نه‌خوشخانه نووسراون له نێوان 2018ـ 2019.
شه‌مزینی له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا هێمای بۆ ئه‌زموونی شیعری خۆی و بایه‌خ و جیاوازیی ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعرییه‌ی كردووه كه خوێنه‌رانی كتێبه‌كه ده‌توانن بیكه‌نه ده‌روازه‌ی تێگه‌یشتن له كۆی شیعره‌كانی ناو ئه‌م به‌رهه‌مه.
ئێسته ستیڤان شه‌مزینی له شاری ستۆكهوڵم پایته‌ختی سوید نیشته‌جێیه و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌كات.
وشه/ سلێمانی