رۆژنامه‌ى "ئیندپێدنت"ـى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى چین، گه‌وره‌ترین شه‌پۆلى كۆچ له دنیا ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ویش كۆچى چینییه‌كانه. جیاوازیى ئه‌و كۆچه له‌گه‌ڵ كۆچه‌كانى تر ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ى چین ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین كۆچیشه، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا ساڵى پار له سه‌رى ساڵى چینى دوو ملیار و 900 ملیۆن گه‌شت له‌م وڵاته ئه‌نجام دراوه.
رۆژ له دواى رۆژ به چه‌ندان هۆكارى جیاواز ژماره‌ى كۆچبه‌ران له دنیا زیاد ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌م دیارده‌یه بووه‌ته كێشه‌یه‌كى گه‌ردوونى و هه‌موو وڵاتان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان چاره‌سه‌رى بكه‌ن، كه‌چى تا ئێسته نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت ژماره‌كه‌یشى تۆزێك كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مه كێشه‌یه‌كه رۆژانه راپۆرتی رێكخراوه مرۆییه‌كانى له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و راپۆرته‌ى رۆژنامه‌ى ئیندپێندنت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر جۆرێك له كۆچه كه زۆر كه‌م هه‌ستى پێ ده‌كه‌ین، كه‌چى به گه‌وره‌ترین كۆچ داده‌نرێت له سه‌رانسه‌رى دنیادا.
له جه‌ژنى ساڵى رابردوو چینییه‌كان نزیكه‌ى سێ ملیار گه‌شتیان كردووه
ئیندپێندنت ده‌ڵێ، رۆژى هه‌ینى رابردوو 17 كانوونى دووه‌م لێشاوى گه‌شتیاران رژانه ناو وێستگه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه‌كانى چین، ئه‌مه‌یش خۆ ئاماده كردنه بۆ گه‌وره‌ترین كۆچى مرۆیى كه ساڵانه روو ده‌دات.
وه‌ك مه‌راسمێكى ساڵانه كه له ته‌واوى وڵاته‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، له ئێسته‌وه ئاماده‌كارى بۆ چه‌نى ساڵى نوێ ده‌كرێت، كه به‌شێكیشه له بۆنه‌كانى به‌هار، له‌م ماوه‌یه‌شدا ته‌واوى چینیه‌كان گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ى پێشبینى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى چین پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م ساتڵه زیاتر له سێ ملیار گه‌یشت ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و بۆنه‌یه به ساڵى نوێى چینى ده‌ناسرێت و 40 رۆژ ده‌خایه‌نێ، له 10 كانوونى دووه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا 18ى مانگى شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رى ساڵیش ده‌كه‌وێته 25ى ئه‌م مانگه. ئه‌و گه‌شتكردنه له لێشاوه ته‌نیا چینیه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه له‌م وڵاته‌دا كار ده‌كه‌ن و ده‌ژین، شێوازى گه‌شته‌كانیش دوو جۆره یه‌كێكیان له‌ناوخۆى چینه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له شاره‌كانه‌وه به‌ره‌و گوند و لادێكان ده‌چن، جۆرى دووه‌میش بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵاته.
چینیه‌كان و ئه‌وانه‌ى له چین كار ده‌كه‌ن، ئه‌م چل رۆژه به ده‌رفه‌تێكى باش ده‌زانن بۆ پشوودان و شادبوونه‌وه به كه‌سوكار و خێزانه‌كانیان، ژماره‌یه‌كى زۆریش چینى له‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئێندپێندنت ده‌ڵێ هه‌ڵپه‌ى سه‌فه‌ركردن له رۆژانى پشوو له زمانى چینى به "چانیۆن Chunyun" ده‌ناسرێت، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له ساڵى رابردوو له چین دوو ملیار و 900 هه‌زار گه‌شت ئه‌نجام دراوه، ئه‌م ژماره‌یه‌یش 0.8% له ساڵى 2018 زیاتر بووه. وه‌ك زۆربه‌ى نه‌ته‌وه‌كانى تر چینییه‌كانیش له‌م بۆنه‌یه‌دا بایه‌خێكى زۆر به خواردن و رازاندنه‌وه‌ى خوانه‌كان ده‌ده‌ن، یه‌كێك له سه‌ره‌كی خوانه‌كانیش كه له‌سه‌روبه‌ندى به‌هار ئه‌نجام ده‌درێت به‌ناوى "نیان یى ڤان" ناسراوه، ئه‌مه ئێواره خوانێكى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خێزانه و خواردنى سه‌ره‌كى له مریشك و گۆشتى به‌راز ماسى پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان جۆرى خواردنى چینى.
ساڵى نوێى چین به ساڵى مشك ناوده‌برێت
به‌گوێره‌ى كه‌لووه‌كانى چین، هه‌ر ساڵێكى چینى ناوی "ئاژه‌ڵێك"ى لێ ده‌نرێت، ئه‌مساڵ 2020 رێككه‌وتى "ساڵى مشك" ده‌كات، ئه‌مه‌یش ناوى یه‌كه‌مه له‌و 12 ناوه‌ى كه 12 ساڵ جارێك دووباره ده‌بنه‌وه.
راپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندنت باس له پێشخستنى ژێرخانى گواستنه‌وه ده‌كات له‌م وڵاته‌دا، كه ئه‌مساڵ هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیاران به ئاسانتر بگه‌ڕێنه‌وه لاى كه‌سوكاریان، یه‌كێك له‌وانه دانانى شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى نوێیه، كه خێراییه‌كه‌ى 350 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا. هره‌وه‌ها شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى تر له نێوان په‌كین و چانگجیاكۆ دانراوه، ئه‌مه ئه‌و دوو شاره سه‌ره‌كییه‌ن كه له زستانى 2022 پێشوازى له یارییه ئۆڵۆمپییه‌كان ده‌كه‌ن، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ پێشتر گه‌یشت به سێ سه‌عات له نێوان ئه‌م دوو شاره ئه‌نجام ده‌درا، كه‌چى ئێسته به 47 خووله‌ك.
به خسته‌ڕووى ورده‌كارى زیاتر، رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باس له‌وه ده‌كات حه‌وت وێستگه‌ى تر‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر كراونه‌ته‌وه، كه هیچ یه‌كێك له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه خۆئاژۆن و ده‌توانن ئۆتۆماتیكى بوه‌ستن و بڕۆن و خێرایى كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه‌چى هیچ یه‌كێكیان بێ كارمه‌ندى مرۆیی نیین.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ى دانیشتوانى چین له ساڵى 2019 گه‌یشته یه‌ك ملیار و 433 ملیۆن و 883 هه‌زار كه‌س.