ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی كانوونی دووه‌م، له شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، گرووپی خانمانی ده‌ست ڕه‌نگینی ڕزگاری دامه‌زران.
عاسی فروود، ئه‌ندامی تیمی ڕێكخراوی ئه‌ڵمانی بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، خانمانی ڕزگاری پاش ڕاهێنانیان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی و ده‌ستگرۆیان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌گه‌ڵ نمایشكردنی كاره ده‌ستییه‌كانیان خۆیان دامه‌زراند.
سروه محه‌مه‌د، وه‌ك خانمێكی ده‌ست ڕه‌نگین هیوای خواست، بتوانن له ڕێی كاره ده‌ستیه‌كانیانه‌وه په‌ره به توناكانیان بده‌ن و بۆ داهاتوو بازاڕی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه.
شایه‌نى باسه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له‌زێدی ئه‌نفال گرووپێكی له‌و شێوه‌یه داده‌مه‌زرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی