له دواى سێ شه‌پۆلى به‌فربارینى چڕ كه سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى گرته‌وه، به‌فر دیمهنێكى جوانى به سه‌یرانگه‌ى بلكیان به‌خشیوه، سه‌ربارى ئاسته‌نگى رێیهكهى، رۆژانه ژماره‌یه‌كى زۆر گه‌شتیار له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و هاوونیشتیمانیان رووى تێده‌كه‌ن.
سه‌یرانگاى بلكیان، سێ كیلۆمه‌تر له پێنجوێن دووره و ده‌كه‌وێته باكورى پێنجوێن و تاكه سه‌یرانگه‌ی سنوورهكهبه به فه‌رمى ناوى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى سلێمانى تۆمار كراوه و به‌هۆى به‌رزییه‌وه به‌فرێكى زیاترى له‌چاو ناو سه‌نته‌رى پێنجوێن لێ ده‌بارێت.
كۆى گشتى به‌فر بارینى ئه‌مساڵى سنوورى پێنجوێن، گه‌یشتووه‌ته 27 سم
به‌هادین حه‌سه‌ن به‌رپرسى به‌شى كه‌شناسى پێنجوێن، به"وشه"ى راگه‌یاند كه كۆى گشتى به‌فر بارینى ئه‌مساڵى سنوورى پێنجوێن، گه‌یشتووه‌ته 27 سم، له كاتێكدا 2019 ئه‌م كاتانه 41 سم باریبوو. ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو "كۆى گشتى بارانى ئه‌مساڵ 390.8 ملیمه، ساڵى رابردوو ئه‌م كاتانه رێژه‌كه بریتیى بوو له 445 ملیم".
هاوكات به‌پێى راگه‌یاندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كى دراوه‌ته "وشه"، به‌هۆى به‌فرى زۆره‌وه له‌رۆژانى رابردوودا، رێگاى سه‌ره‌كى (پێنجوێن – بلكیان)، ئاسته‌نگى هاتوچۆى لێ دروست بوو، به‌ڵام دواتر توانیویانه خوێ بڕێژن و رێ پاك بكه‌نه‌وه، له‌پێناوى پاراستنى سه‌لامه‌تى گیانى شۆفێران و ئه‌و كه‌سانه‌ى روو ده‌كه‌نه ئه‌و سه‌یرانگه‌یه.
وشه/ رێبین پێنجوێنی