به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگه‌داری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە تا 25 ڕۆژی تر ڕەزامەندی بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دراوە کە مۆدێلیان 2017ــەیە.
ڕه‌زامه‌ندی به تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی مۆدێلیان 2017ــەیە دراوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ـی كانوونی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگه‌داری هاووڵاتییان، شوفێران و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەنەوە كه‌وا ڕه‌زامه‌ندی به تۆماركردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی مۆدێلیان 2017ــەیە دراوە.
له ئاگه‌دارییه‌کەدا ڕوون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه پێویسته له گومرگی باشماخه‌وه داخلی هه‌رێمی كوردستان كرابن، به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی سزای دارایی بن به مه‌رجێك تا ڕۆژی2020/2/16 سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆ بكه‌ن.
باس له‌وه‌ش كراوه، به پێچه‌وانه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه سزای دواكه‌وتن ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێبلێك كه خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی نه‌كردبێت بۆ تۆماركردن له ماوه‌ی دیاریكراودا.