دواى گوشارێكى زۆرى ئه‌مه‌ریكا، كۆریاى باشوور راى گه‌یاند كه‌شتییه‌كى جه‌نگى و 300 سه‌ربازى خۆى ڕه‌وانه‌ى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
ئاژانسى
فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگریی كۆریاى باشوور راى گه‌یاندووه كه‌شتییه‌كى جه‌نگى تێكشكێنه‌ر " Destroyer " له‌گه‌ڵ 300 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ى گه‌رووى هورمز ده‌كات.
كۆریاى باشوور كه‌شتییه‌كى جه‌نگى و 300 سه‌رباز ره‌وانه‌ى گه‌رووى هورمز ده‌كات
ئاژانسه‌كه ده‌لێ هه‌ناردنى هێز له‌لایه‌ن كۆریاى باشووره‌وه دواى ئه‌و گوشارانه دێت كه واشنتن له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له پاراستنى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى گه‌رووى هورمز به‌شدار بێت.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی كۆریاى باشوور له ڕاگه‌یاندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌ركى ئه‌و هێزانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌ته‌ى ده‌ریایه له كه‌ناره‌كانى سۆماڵ و كه‌نداوى عومان و گه‌رووى هورمز.
جگه له‌مه‌یش وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆریاى باشوور دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به‌شێك ده‌بێت له ئه‌ركى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا، بۆیه ئه‌فسه‌رێك بۆ هاوئاهه‌نگى و گۆڕینه‌وه‌ى زانیارى ره‌وانه‌ى فه‌رمانده‌یى هێزى ده‌ریاوانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
دواى رووداوه‌كانى هاوینى رابردوو له كه‌نداو و گه‌رووى هورمز دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى چیتر به خۆڕایى پاسه‌وانى له گه‌رووى هورمز ناكات، به‌ڵكو ده‌بێت وڵاتانى تریش له‌گه‌ڵى به‌شدار بن.