كه‌مێك پێش ئێسته خۆپێشاندانى گه‌وره چه‌ند ناوچه‌یه‌كى شارى كه‌ربه‌لاێ گرته‌وه و خۆپێشانده‌ران هه‌نگاوده‌نێن به‌و قونسڵخانه‌ى ئێران له‌شاره‌كه و ئه‌گرى هێرشكردنیان بۆسه‌ر قونسڵخانه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوێنه‌رى خۆپێشانده‌ران له كه‌ربه‌لا به "وشه"ى ڕا گه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌رانی شاری كه‌ربه‌لا یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌ییان بە "فەرمانی گەل" داخست، ئێسته خه‌ڵكێكى زۆر كۆبووه‌ته‌وه و به‌ره‌و قونسڵخانه‌ى ئێران و بیناى پارێزگارى شاره‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن بكه‌ونه ڕێى و ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رانبه‌ر هه‌ردوو ده‌زگاكه پێشانبده‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونى كرده‌وه، خۆپێشاندانەكانی كه‌ربه‌لا بەردەوام ده‌بێت و فرەوانتر دەبن و دۆخەكە بووەتە بگرە و بەردە لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە تەناهییەكانەوە چوونكه خۆپێشانده‌ران ئه‌مجاره ده‌نگۆى ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه بیناى پارێزگارى شاره‌كه وه‌ك تۆڵه كردنه‌وه له‌گه‌ڵ قونسڵخانه‌ى ئێرانى ده‌سوتێنن.
شایه‌نى باسه هه‌ر ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی زیقاڕ و میسان و دیوانییە ڕێیەكانی دەرەكی پارێزگاكانیان داخست، ئەوەیش دوای كۆتاهاتنی ئەو وادەی خۆپێشاندەرانی ناسڕیە دیاریان كردبوو بۆ حكوومەتی عێراق و هێزە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی سەربەخۆ بۆ حكوومەتی كاتی كە ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بكات، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەو جموجۆڵەی دوایی بەتایبەتی شەوانە، قوربانییەكی زۆری لێ بكەوێتەوە.