نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی داڤۆس دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ سەرۆكی ئەرمینیا كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئارمێن سەرکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا كۆ بووەوە.
هه‌روه‌ك له ڕاگهیهنراوكهدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌رێمى کوردستانی بۆ سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ئه‌رمه‌نى تاوتوێكراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئارمێن سەرکیسیان سەرۆکی ئەرمینیا پێوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوانیان لەگەڵ دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان و گرنگى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخهكەیان تاتوێکردووه.