ڕاوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا هه‌فته‌ى پێشوو عه‌بدولمه‌هدى كارى بۆ ئه‌وه ده‌كرد بكرێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى حزبه‌كان كرا، گه‌شتنه ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه باش نابێت و شه‌قام ناڕه‌زایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى كانوونى دووه‌م، ئه‌مین به‌كر ڕاوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ى پێشوو دۆخه‌كه به‌و ئاڕاسته‌یه بوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌ر كارى بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه بكرێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵام دواتر مه‌رجه‌عیه‌ت و شه‌قام و سه‌درییه‌كان گه‌شتنه ئه‌وه‌ى كه ئه‌و كاره ئه‌نجامى باشى نابێت له‌لایه‌ن شه‌قام.
زیاتر گوتى، لایه‌نه‌كان كاریان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه كه‌سێكى تر بكرێته سه‌رۆك وه‌زیران، دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى سه‌رۆكى حزبه‌كان كرا، هه‌ر چه‌نده ئه‌نجامى نه‌بوو بۆ دیاریكردن و دانانى كه‌سێكى تر، به‌ڵام باس له محه‌مه‌د عه‌لاوى و عه‌لى شوكرى، به‌ڵام له‌سه‌ر هیچیان ڕێككه‌وتن نه‌كرا.
ڕوونى كرده‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتن نه‌كرا و دوو ڕۆژى تر هه‌ینییه كه بڕیاره شه‌قام خۆپێشاندانى ملیۆنى بكات دژى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بۆیه تا ئێسته هیچ به‌ره‌و پێشچونێك له‌سه‌ر پرسى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق.
زیاتر له یه‌ك مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ئێسته حكوومه‌تى عێراق كاربه‌ڕێكه‌ره و هیچ كه‌سێك دیارى نه‌كراوه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى