گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی لۆرا كاسیدی خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچووانی بۆ پشیله به ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌كان كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌تی دووه‌میان له ژیان پێ بدات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه خه‌ڵكی دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و پشیلانه كه‌چی كاتێك نه‌خۆش و پیر ده‌بن به‌ڕه‌ڵاییان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به سته‌مێكی گه‌وره ناو ده‌بات.
لۆرا كاسیدی /ته‌مه‌ن 29 ساڵ/ گوتی، نه‌متوانی به‌رگه‌ی دیمه‌نی پشیله نه‌خۆش و به ته‌مه‌نه‌كان بگرم كه له شاری بالتیمور ده‌سووڕانه‌وه، ئه‌مه كارێكی زۆر سته‌مكارانه‌یه كه پشیله به‌ساڵاچووه‌كان فڕی دراونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و نه‌خۆشبوون و به به‌رده‌وامی برسیانه، بۆیه بڕیارم دا خزمه‌تیان بكه‌ن و كارێك بكه‌م، له‌و سته‌مه زۆره‌ی لێیان كراوه، كه‌مێك ئاسووده‌یان بكه‌م.
له ماوه‌یه‌كی كه‌م 100 پیشیله‌یان كۆ كرده‌وه و دواتر زۆربه‌یان بۆ خاوه‌نه‌كانیان گه‌ڕاندنه‌وه
لۆرا له‌گه‌ڵ كودی هاوسه‌ری سه‌ره‌تا 100 پشیله‌ی به‌ڕه‌ڵا و به‌سه‌رچوویان له بالتیمۆر له‌خۆ گرت، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت به‌شی زۆریان له خاوه‌نه‌كانیان بزربوون و بۆیان گه‌ڕاندنه‌وه و ئێسته‌یش 10 پشیله‌یان لا ماوه و به به‌رده‌وامی خزمه‌تیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ژن و پیاوه هه‌ڵمه‌تێكی كۆمه‌كبه‌خشینیان ڕاگه‌یاندووه، بۆ پشتیوانی خانه‌ی به‌ساڵاچووانی پشیله‌كان و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و 10 پشیله‌ی ئێسته لایانه مانگانه پێویستیان به نزیكه‌ی 300 دۆلار ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خواردنیان بۆ بكڕن و پشكنینی پزیشیكان بۆ بكه‌ن.