وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی لەبارەی گرێبەستی بۆ فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كرد.
واژۆی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردووە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ـی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دوو ڕۆژی ڕابردوودا واژۆی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردووە.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له كاتێكدایه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست هه‌ن و ساڵانه پێویستیان به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیانه.
بەهۆی تەنگەژەی دارایی لە شوباتی 2014 لە هەرێمی كوردستان سەری هەڵدا بۆ دابینكردنی فەرمانبەر بەشێكی زۆری وەزارەت و دامەزراوەكان فەرمانبەریان بەشێوەی گرێبەست دامەزراند.