باوه‌ش به‌یه‌كداكردن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا جۆرێكه له كولتوور و خۆشه‌ویستی ده‌نوێنێ، به‌ڵام كه‌مجار قسه له‌سه‌ر سووده‌كانی كراوه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، راپۆرتێكی له‌باره‌ی باوه‌ش به‌یه‌كداكردن بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودی زۆره. "وشه"یش كورته‌یه‌ك له‌و راپۆرته بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، باوه‌ش به‌یه‌كداكردنی نێوان كه‌سه‌كان وه‌ك هاوسه‌ران، خوشك و برا و باوك دایك، منداڵ، هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كان، سوودی زۆره و ته‌ندروستییه‌كی زۆرباش به مرۆڤه‌كان ده‌دات. زۆرجاریش ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانیش ده‌بینین كه باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن، له‌وكاته‌دا هێمنتر ده‌بنه‌وه.
ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بن كه زۆرجار ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه به باوه‌ش به‌یه‌كداكردن نزم ده‌بێته‌وه.
له باوه‌ش به‌یه‌كداكردندا، هۆڕمۆنی "ئۆكسیتۆسین" له له‌شدا زیاتر ده‌بێت كه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی پێی ده‌ڵێن "هۆڕمۆنی باوه‌ش به‌یه‌كداكردن". ئه‌و هۆڕمۆنه هاوكاره بۆ زیاتربوونی خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕی كه‌سه‌كان به‌یه‌كتر.
له‌كاتی باوه‌ش به‌یه‌ككردندا، مرۆڤ هێمن ده‌بێته‌وه و هه‌ر ترسێكی هه‌بێت، لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه
كاتێك مرۆڤ ماندوو ده‌بێت، له‌كاتی باوه‌ش به‌یه‌ككردندا هۆڕمۆنی "كۆرتیزۆل" له له‌شیدا كه‌م ده‌بێته‌وه كه ئه‌و هۆڕمۆنه پێوه‌ندیی به ماندووییه‌وه هه‌یه و مێشكی هێمن ده‌كاته‌وه.
باوه‌شكردن به منداڵ، ده‌بێته هۆی زیره‌كیی و زیاتر مێشكیان ده‌كاته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه و زیاتر خۆشه‌ویستی و سۆزی كه‌سه‌كان په‌ره پێ ده‌دات كه دواتر دڵسۆزییان بۆ یه‌كتر زیاتر ده‌كات.