به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاككردن و پاراستنی ڕێگه‌وبان ڕای گه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ته‌واوكردن و قیرتاوكردنی ڕێی گونده‌كانی كریستیان له دۆڵی نه‌هله ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌م، ڕوبینا تیاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری كریستیانه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌شێك له گوندنشینانی دۆڵی نه‌هله كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو شارۆكه‌ی ئامێدی و ئاكرێ، له ده‌ست نه‌بوونی ڕێ ده‌ناڵێنن.
ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕێی گونده‌كانی دۆڵی نه‌هله ده‌رچووه
پڕۆژه‌ی ڕێی باكرمان و كه‌شكاوا یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای دهۆك و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 و خزمه‌ت به هه‌شت گوندی كلدان، سریان و ئاشووری له دۆڵی ده‌كات، ئه‌وانیش گونده‌كانی بێلمه‌ند، هیزانێ، خه‌لیلانێ، كه‌شكاوا، میریكێ، شویلێ، چه‌م روبه‌تكێ و دوپرێن. تیاری ئاشكرای كرد، ئه‌م پڕۆژه‌یه له 25ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌هل عقره ده‌ستی پێ كردووه.
محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنی ڕێگه‌وبانه‌كانی ئاكرێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی ڕێی گونده‌كانی دۆڵی نه‌هله ده‌رچووه.
جێی باسه ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات بڕی چوار ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كه خه‌رج كرابوو، 39%ی ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی له ساڵی 2014 پڕۆژه‌كه ڕاگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنی ڕێگه‌وبانه‌كانی ئاكرێ گوتی، ئه‌م ڕێیه رێیه‌كی ستراتیجی و گرنگه و هاتوچۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ره، بۆیه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی تر بۆ پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، چاوه‌ڕێی پارێزگای دهۆك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕی پاره‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراو خه‌رج بكات.
ئه‌م ڕێیه گرنگه هه‌ردوو شارۆكه‌ی ئاكرێ و ئامێدی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چه‌ندان هاوینه‌هه‌وار و شوێنی گه‌شتیاری له‌سه‌ر هه‌یه. به‌شێك له‌و گوندانه‌ی كریستیانه‌كان ده‌كه‌ونه سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی و به‌شێكی تریش ده‌كه‌ونه سنووری شارۆكه‌ی ئاكرێ، بێجگه له كریستیانه‌كان، خه‌ڵكی تریش له چاككردنی ئه‌و ڕێیه سوودمه‌ند ده‌بن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری