وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌یه‌كی له كه‌لاری ناوه‌ندی گه‌رمیان به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی كانوونی دووه‌می 2020، بۆ یه‌كه‌م جار له شارۆكه‌ی كه‌لار نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ دامه‌زرا، كه یه‌كێكه له ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئامانج له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ
ڕائید دیار عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نووسینگه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئامانج له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ئیتر بازرگان ناتوانێ به ناوی كۆمپانیاوه كرێكار بهێنێ و بازرگانیی پێوه بكات، به‌ده‌ر له ڕێنوێنیی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یاخۆ تیرۆریست بیه‌وێ له ڕێی ڕفاندنه‌وه بازرگانی به ڕفێنه‌ران بكات، نووسینگه‌كه‌مان به‌دواداچوونی وردی بۆ ده‌كات و به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێ.
نووسینگه‌كه له ئه‌مڕۆوه چه‌ند هۆبه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه، هه‌ر هۆبه‌یه‌ك كاری خۆی ده‌بێ و له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكوومه‌ت و چالاكان كاره‌كانیان ڕێك ده‌خه‌ن، هاوكات گرنگترین هۆبه هۆبه‌ی به‌دواداچوون ده‌بێ.
عه‌مید له‌میعه محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی له گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌وان وه‌ك به‌شه‌كه‌یان هاوئاهه‌نگ ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسینگه‌یه و كاره‌كانیان پێكه‌وه ڕێك ده‌خه‌ن. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌مساڵدا كۆڕبهندێكیان ساز داوه.
به‌پێی ئاماری پۆلیسی گه‌رمیان كه موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له زاری خۆیه‌وه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، ساڵی پار له گه‌رمیان 14 حاڵه‌تی ڕفاندن و ساڵی پێرار 17 حاڵه‌تی ڕفاندن تۆمار كراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی