گەشەی ئابووری ئەفغانستان لە 22%ەوە بۆ خوارووی 3% دابەزیوە

:: PM:03:55:22/01/2020 ‌

ئەفغانستان یەكێك لەو وڵاتانەیە كە لە جەنگدایە و درێژەكێشانی ئەم جەنگەیش كاریگەریی زۆر خراپی خستووەتە سەر گەشەی ئابوورییەكەی، بەشێوەیەك لە ماوەی 10 ساڵدا ئابوورییەكەی لە 22%ەوە بۆ خوارووی 3% دابەزیوە.

بانكی بازرگانیی جیهانی گەشەی ئابووری ئەفغانستانی بە 2.9% راگەیاند و بۆ ساڵی 2020یش پێشبینی كردووە كۆی گەشە ئابوورییەكەی بگاتە 3,3%.

بەگوێرەی "بی بی سی" بانكەكە دۆخی كشتوكاڵی وڵاتەكەی بە ئەرێنی هەژمار كردووە، بەڵام پێی وایە "ناسەقامگیری سیاسی هۆكار بووە لە پاشەكشە پێكردنی ئابووری وڵات".
یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان 75%ی پێداویستی دارایی ئەو وڵاتە دابین دەكەن،

لە راپۆرتێكی بانكەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، یارمەتییە نێودەوڵەتییەكان 75%ی پێداویستی دارایی ئەو وڵاتە دابین دەكەن، بەڵام ئەم یارمەتییانە درێژەیان نابێت و لە كۆتایی ساڵی 2020 كۆتایان پێ دەهێنرێت.

بەگوێرەی خشتەیەكی گەشەی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی كە بانكەكە بڵاوی كردووەتەوە، ئەفغانستان لە ساڵی 2009دا گەشە ئابوورییەكەی بریتی بووە 22%، كەچی ئەمە لە ساڵی 2019دا بۆ خوارووی 3% دابەزیوە. هەر بەپێی راپۆرتەكە، هەژاریی لەم وڵاتە لە پەرەسەندندایە و كۆچی خەڵكیش بەرەو وڵاتانی تری دنیا زیاتر درێژەی هەیە.



وشە - سلێمان تاشان