كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه سه‌رپه‌رشتى چاككردنه‌وه و رێكخستنى بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات، بڕیارى ده‌ركردنى فه‌رمانبه‌ره توركه‌كانى داوه، چاودێرانى سیاسیش ئه‌م كاره‌ى كۆمپانیاكه به هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى توركیا ده‌به‌ستنه‌وه كه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنی بنكه‌كه‌یان كردبوو.
بنكه‌ى فڕۆكه‌وانى و سه‌ربازیى ئه‌نجه‌رلیك كه له توركیایه، ئه‌و بنكه‌یه سه‌رباز و فڕۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى تێدا جێگیر كراوه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى باكورى ئه‌تڵه‌سى بووه "ناتۆ" كه هه‌ریه‌كه له توركیا و ئه‌مه‌ریكا تێیدا ئه‌ندامن.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك ئه‌م بنكه‌یه وه‌ك بابه‌تێكى رۆژنامه‌وانیى گرنگ ده‌ركه‌وتووه، چونكه به‌رپرسه سیاسییه‌كانى توركیا به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنیان كردووه. به‌تایبه‌تى ئه‌وكاتانه‌ى گرژی له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكادا دروست ده‌بێت.
ده‌ركردنى فه‌رمانبه‌رانى تورك یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ پاراستنى ئه‌نجه‌رلیك له هه‌ره‌شه‌كانى توركیا
ماڵپه‌ڕى ئه‌حوالى توركی ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له دوایین گرژى ده‌كات كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیادا دروست بووه، ئه‌مه‌یش به‌هۆى هه‌ڵوێستى ئه‌و كۆمپانیایه بووه كه سه‌رپه‌رشتیى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات له رووى رێكخستن و چاككردنه‌وه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌حوالدا هاتووه، "دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى سه‌رپه‌رشتیار نزیكه‌ى نیوه‌ی فه‌رمانبه‌ره توركه‌كانى ده‌ركردووه، كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌باره‌ى چاره‌نووسى ئه‌م بنكه‌یه دروست بووه".
ئه‌حوال ئاماژه‌ى بۆ هه‌ندێك زانیارى كردووه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى "دوك 8 هه‌به‌ر" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه گوتوویه‌تى" ده‌ركردنى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره توركانه له كاتێكدایه كه گرژییه‌ك له نێوان واشنتن و ئه‌نكه‌ڕه‌دا هه‌یه". هه‌روه‌ها رۆژنامه توركییه‌كه ده‌ڵێ كۆمه‌ڵێك كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكى له‌و ناوچه‌یه دانراون، به دووریى 100 میل له سنوورى توركیا و سووریا.
كۆمپانیاى فیكترۆس كه سه‌رپه‌رشتیى بنكه‌كه ده‌كات، 424 فه‌رمانبه‌رى توركى له كۆى 890 فه‌رمانبه‌ر ده‌كردووه، 20ى شوباتى داهاتوویشى وه‌ك دوایین مۆڵه‌ت دیار كردووه، كه‌چى سه‌ندیكاى توركی داواى له‌و كۆمپانیایه كردووه چاو به بڕیاره‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه.
ئورهان سومه‌ر جێگرى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" كه پارتێكى ئۆپۆزسیۆنه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڕه‌شه له كۆمپانیاكه ده‌كات و ده‌ڵێ، فه‌رمانبه‌ر و كرێكارانى توركیا ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ن نین تا به خواستى خۆیان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ئه‌مه‌ریكا بێت ده‌ریان بكات.
چاودێرانى سیاسى پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كۆمپانیاكه، پێوه‌ندى به‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه هه‌یه كه پێشتر به‌رپرسانى تورك له‌باره‌ی داخستنى بنكه‌كه كردوویانه. له مانگى رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گوتى، وڵاته‌كه‌ى ده‌توانێ بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رلیك دابخات، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌یشدا بڕیارى ناساندنى جینۆسایدى ئه‌رمه‌نه‌كانى ده‌ركردبوو.
ئه‌وكاته وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا مارك ئیسپه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان گوتى، ده‌بێ له نزیكه‌وه قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى تورك بكه‌م له‌باره‌ی داخستنى ئه‌و بنكه‌یه‌ى كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى له توركیا به‌كارى ده‌هێنن.
وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، نازانێ ئاخۆ به‌رپرسانى توركیا رژدن له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانیان یاخۆ ته‌نیا وه‌ك كارتێكى گوشار به‌كارى ده‌هێنن، به‌ڵام به‌رپرسانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا داوایان له حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ كرد به رژدى سه‌یرى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكات، به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێ چه‌ندان كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه‌دا هه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌گوته‌ى ئه‌وان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا به ده‌ركردنى فه‌رمانبه‌ران توركیاى نیگه‌ران كردووه
بۆیه ده‌ركردنى فه‌رمانبه‌رانى تورك له بنكه‌كه، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت تا رێگرى له توركیا بكات له داهاتوودا به خواستى خۆى بوونى بنكه‌كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى وه‌ك كارتى گوشار به‌كار نه‌هێنێ.
دواى ئه‌وه‌ى توركیا ده‌بێته ئه‌ندامى ناتۆ، له ساڵى 1951دا ده‌ست به دامه‌زراندنى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك ده‌كرێت و له ساڵى 1955 ته‌واو ده‌بێت. ئه‌و بنكه ئاسمانییه دوو رێڕه‌وى فڕینى فڕۆكه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و 57 فڕۆكه‌ى جه‌نگیى تێدا دانراوه. زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ندى ئه‌مه‌ریكى به خۆیان و خێزانه‌كانیان له بنكه‌كه‌دا جێگیر كراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى پێشتر كراون، توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن به هاوبه‌شى ئه‌م بنكه‌یه به‌كار بهێنن، جگه له‌مه‌یش بنكه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ چه‌ندان ئۆپراسیۆنى گه‌وره له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌كار هاتووه. ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌وێته باشوورى رۆژئاواى توركیا و له شارى ئه‌ده‌نه‌یه، 100 كیلۆمه‌تر له سنوورى سووریاوه دووره.