هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێكه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ى پێویستى به نه‌وتى كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌ماوه، كه‌چى شاره‌زایانى نه‌وت ده‌ڵێن، هێشتا ئه‌مه‌ریكا پێویستى به‌م نه‌وته هه‌یه و ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى بێت.
شاره‌زایان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێویستى به نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌ماوه، به‌شێكى راسته به‌ڵام له هه‌مانكاتیش پاڵه‌وگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێوستیان به نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه، به گوێره‌ى راپۆرتێك كه له لایه‌ن ئاژانسى "بلۆمبێرگ"ـى ئه‌مه‌ریكییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێت، ئه‌وا تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیى ده‌بێت، چونكه ئه‌م كاره نرخى سووته‌مه‌نى له بازاڕه‌كانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌بێته‌وه.
له هه‌شت به‌رمیل نه‌وتى هاورده‌كراوى ئه‌مه‌ریكا به‌رمیلێك هى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاسته
راپۆرته‌كه‌ى بلۆمبێرگ كه به‌شێكى له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى"
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، شۆفێرانى ئۆتۆمبیل و بارهه‌ڵگره‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه بۆ لێخۆڕینى ئۆتۆمبیله‌كایان پێویستییان به نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت به نرخێكى به‌رز سووته‌مه‌نى بكڕن.
دۆناڵد تره‌مپ له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى خۆیدا، چه‌ندان جار باسى ئه‌وه‌ى كردووه، وڵاته‌كه‌ى پێویستى به نه‌وتى كه‌نداو و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌ماوه، له‌وانه له هاوینى رابردوو كاتێك چه‌ند هێرشێك كرایه سه‌ر كه‌شتیوانى كه‌نداوى عه‌ره‌ب، دۆناڵد تره‌مپ گوتى ئێمه ساڵانێكه به خۆڕایى پارێزگارى له گه‌ڕووى هورمز ده‌كه‌ین، چونكه ماوه‌یه‌كه پێویستمان به نه‌وتى ئه‌م ناوچه‌یه نه‌ماوه.
دواجاریش دواى ئه‌وه‌ى ئێران به مووشه‌ك هێرشى كرده سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، دۆناڵد تره‌مپ له وتارێك كه له كۆشكى سپى پێشكه‌شى كرد، باسى له‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ى پێویستى به نه‌وتى ناوچه‌كه نه‌ماوه.
به‌شێكى كه‌مى نه‌وتى خاو كه له ناوچه‌ى كه‌نداوه‌وه به‌رهه‌م دێت به‌ره‌و پاڵه‌وگه نه‌وتییه‌كناى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات، له كۆى ئه‌و 16 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیله‌ى نه‌وتى خاو كه له ساڵى 2019 به گه‌روونى هورمز تێ په‌ڕیوه، ته‌نیا 5% ى به‌ره‌و پاڵه‌وگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رۆیشتوون.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه، چوار وڵاتى ئاسیا (چین و هیند و ژاپۆن و كۆریاى باشوور) له ساڵى رابردوو سێیه‌كى نه‌وتى ناوچه‌كه‌یان كڕیوه، ئه‌گه‌ر وڵاتانى تر‌ى ئاسیایش هه‌ژمار بكرێت ئه‌وا ده‌زانرێت وڵاتانى ئاسیا كڕیارى 805ى نه‌وتى كه‌نداو ن. له‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یر نییه كاتێك دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داوا له وڵاتانى ئاسیا بكات، ئه‌وانیش له رێڕه‌وى كه‌شتیوانى كه‌نداو و گه‌رووى هورمز به‌شدار بن.
به هۆى به‌كاربه‌رانى به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا تره‌مپ ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بارهه‌ڵگره نه‌وتییانه‌ى به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڕۆن هێنده كه‌م نیین تا هه‌ژام نه‌كرێن، راپۆرته‌كه ده‌ڵێ تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا پێنجه‌م كڕیارى گه‌وره‌ى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، هه‌رچه‌نده هاورده‌كردنى نه‌وتى ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكى.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ تا ئێسته له هه‌شت به‌رمیل نه‌وت كه ئه‌مه‌ریكا هاورده‌ى ده‌كات یه‌كێكیان نه‌وتى كه‌نداوه. دواتر راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له سه‌ره‌تاى 2019 ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى ڤه‌نزوێلا سه‌پاند، هه‌روه‌ها به‌هۆى كه‌مى وه‌به‌رهێنانى نوێ به‌رهه‌مى نه‌وتى مه‌كسیك و كۆڵۆمبیا كه‌م بووه‌ته‌وه، دواجار هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن نه‌وتى كه‌ندا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه، نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش به‌شه‌كه‌ى تر‌ى پێویستى ئه‌مه‌ریكا دابین ده‌كات.
شاره‌زاییان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هۆكارێكى به‌رده‌وامبوونى ئه‌مه‌ریكا له هاورده‌كردنى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نرخه‌كه‌یه‌تى، له راپۆرته‌كه هاتووه "گرنگ نییه نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ كوێ ده‌چێت، به‌ڵكو گرنگ قه‌باره‌ى ئه‌و نه‌وته‌یه كه له‌ناوچه‌كه‌وه دێت، كه هێشتا ئه‌و بڕه كاریگه‌رییه‌كى قوڵى به‌سه‌ر نرخى نه‌وتى خام و سووته‌مه‌نى تر‌ى وه‌ك به‌نزین و دیزل هه‌یه".
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌یش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له هیچ شوێنیك ئه‌م راستییه ده‌رنه‌كه‌وێت ئه‌وا له ئه‌مه‌ریكا به‌چاكى ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه دابه‌زینى باجى سووته‌مه‌نى زیاتر به ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى دنیا كاریگه‌ره.
هه‌ندێك زانیارى گرنگ له سه‌ر نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مه‌ریكا به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنى نه‌وت داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى دنیا:
رۆژانه 12 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێ
كه‌چى به یه‌كێك له كڕیاره گرنگه‌كانى نه‌وتیش داده‌نرێت:
نزیكه‌ى 10 ملیۆن به‌رمیل له 90 وڵاتى دنیاوه هاورده ده‌كات.
دوو كۆمپانیاى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكى له ریزبه‌ندى 10 كۆمپانیا گه‌وره‌كه‌ى دنیان له‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وت، ئه‌وانیش كۆمپانیاى ئۆكسۆن مۆبیل و شیرۆنن.