خۆپێشاندانەكانی لبنان دژی حكوومەتی نوێ توندتر دەبن

:: PM:07:30:22/01/2020 ‌

بەمدواییە خۆپێشاندەرانی لبنان جموجۆڵی ناڕەزایەتییەكانیان لە بەیرووت فرەوانتر كرد و ئەوان داوای پەلەكردنیان لە پێكهێنانی حكوومەتێكی سەربەخۆ و تەكنۆكرات كردەوە، دوای راگەیاندنی دابەشكاری وەزارەتەكانی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتی حەسان زیاب، ناڕەزایی جەماوەری دەستی پێ كردەوە و ئەوان حكوومەتەكەیان بە حزبی تۆمەتبار كرد.
خۆپێشاندەرانی لبنان كابینەی حكوومەتی هێزە سیاسییەكان رەت دەكەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەم ناڕەزایەتی فرەوان لە دەوروبەری پەرلەمانی لبنان و لە شەقامەكانی بەیرووت دەستی پێ كردەوە و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە تەناهییەكان رووی دا، هاوكات سوپا و هێزە تەناهییەكان لبنان بەچڕی لە شەقامەكانی بەیرووت بڵاو بوونەوە لەناو مەترسی دروستبوونی توندوتیژی و لەدەست دەرچوونی دۆخەكە. 

دوێنێ سێشەم حكوومەتی نوێی لبنان بەسەرۆكایەتی حەسان زیاب هاتە راگەیاندن كە لە 20 وەزیر پێكهاتووە و شەشیان ژنن، لەوانە وەزیرانی بەرگری و راگەیاندن و كۆچبەران و كار و داد و وەرزش و لاوان، كێشەكە لەوەدایە كە ئەو وەزیرانە هەموویان سەر بە حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەكانن و ئەوەش لەگەڵ داواكاریی خۆپێشاندەران ناگونجێت كە داوای كابینەكی تەكنۆكرات و سەربەخۆ دەكەن. 

ئەدهەم حوسنییە، رێكخەری راگەیاندنی بزاوی ناڕەزایەتی "مافی خۆم"، دەڵێت، چینی سیاسی لە لبنان دركیان بەوە كرد كە هیچ بوارێك بۆ چاكسازی راستەقینە و چارەسەركردنی تەنگژەكە نییە تەنیا بە وازهێنانیان لە دەسەڵات، بەڵام ئەوان نكووڵیكردنیان هەڵبژاردن، بۆیە رەتكردنەوەی شەقام كاردانەوەیەكی ئاساییە لەبەرانبەر سووكایەتیكردن بە ئەقڵی خەڵك وەك ئەوەی خەڵكی لبنان نەزانن هۆكاری نووچخواردن و بەرپرسەكەی كێیە.

ئەو بەرپرسەی خۆپێشاندانەكان گوتی، ئەو رێگەی زیابی پێ دیاریكرا و حكوومەتەكەی پێ دامەزرا، تەنیا شانۆگەرییەك بوو و زۆر لە خواستی شەقام دروور بوو و هیچ پلانێكی ئابووری و دارایی روونی بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكە پێشكەیش نەكرد، بۆیە توڕەیی ساڵانێكی جەماوەری تەقیتەوە و گەیشتووەتە خاڵی نەگەڕانەوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل