دامه‌زراوه‌ی "گولدمان ساكس" بۆ خزمه‌تگوزاری دارایی و وه‌به‌رهێنان دووپاتی كرده‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورونا و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی له وڵاتانی دنیا، ده‌بێته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌ت و نرخی نه‌وت به‌ره‌و خواره‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
دامه‌زراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، گه‌رچی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی و هه‌موو ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی چین و جیهانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زیاتر فره‌وان ده‌بێ و قوربانی زۆر لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئێسته ئه‌و په‌تایه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی سێ دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئێسته په‌تاكه ته‌نیا 440 كه‌سی گرتووه‌ته‌وه و ته‌نیا نۆ كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، به‌ڵام له وڵاتانی چین و كۆریای باشوور و ژاپۆن و تایلاند و تایوان بڵاوبووه‌ته‌وه و ڕووسیا و ئه‌وروپایش ده‌ستیان به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پزیشكی توند كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌یشتنی ئه‌و په‌تایه بۆ وڵاته‌كانیان بكه‌ن و ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌یش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێشبینی ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو 170 هه‌زار به‌رمیل كڕینی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌م بكات
گۆلدمان ساكس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی وڵاتان به‌و ڤایرۆسه، خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌م ده‌بێته‌وه و تا ئێسته‌یش ئاڵوگۆڕی بازرگانی نه‌وت له جیهان به ڕێژه‌ی 260 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌می كردووه و پێشبینی ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوویش 170 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تر ڕوو له كه‌می بكات، به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێژه‌ی نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی زۆر ده‌بێ و كاتێك خواستیش له‌سه‌ر كڕینی نه‌بێت، ئه‌وا به ته‌واوی نرخی ڕوو له دابه‌زین ده‌كات.