نیان عەبدوڵا گەڕایەوە كوردستان

:: PM:03:35:17/10/2016 ‌

نیان عەبدوڵا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد، دوای ئەوەی بەمەبەستی چارەسەر سەردانی وڵاتی فڕەنسای كردبوو، گەڕایەوە كوردستان.

ئەو خانمە لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: بەگەڕانەوەم بۆ خاكی شیرینی نیشتمان، زۆر دڵخۆشم و هەموو جوانییەكانی ئەوروپا دەكەم بەقوربانی بستێك خاكی كوردستانم.

نیان بەم شێوەیە باسی سەردانەكەی بۆ بەرلین دەكات: هەرچەندە نەمتوانی درێژە بە چارەسەرییەكانم بدەم لە نەخۆشخانەی چاریتە بۆ نەخۆشییەكەم، لەبەر زۆری تێچووی چارەسەركردنەكان و كورتی ماوەی ڤیزەكەم، چونكە پزیشكەكانم پێیان ڕاگەیاندم كە پێویستە ماوەیەكی زیاتر بمێنمەوە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری ئەواندابم بۆ دۆزینەوەی كێشەی وەستانی قاچەكانم و ئەو ئازارە زۆرەی كە لەوكاتەدا بۆم دروست دەبیت كە سێ هەفتە جارێك تووشی دەبم و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، ئاگاداریان كردمەوە كە پێویستە بۆ ماوەی سێ ساڵ، هەر سێ مانگ جارێك پشكنینم بۆ بكرێت بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكەم كە ئەمە لە توانای مندا نییە و بۆ من زۆر ئەستەمە، بەڵام بەهەرحاڵ زۆر دڵخۆشم كە گەڕامەوە بۆ وڵاتی شیرینی خۆم و خەڵكە جوانە خۆشەویستەكەی كوردستان.

نیان هەر لەو پۆستەشیدا دەنووسێت: "هەموو بەرلین دەكەم بەقوربانی پیاسەیەكی كورتی شەوانی سەهۆڵەكەی سلێمانی".

نیان عەبدوڵا لە 26ی ئەیلوولی 2016 بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشییەكەی، گەیشتە وڵاتی فڕەنسا و لە بەرلین سەردانی پزیشكی تایبەتی كرد و لە 6ی تشرینی یەكەم نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا.








وشە - موحسین شابان