له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پله‌ی گه‌رمی له ساڵانی داهاتوو زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بۆ سه‌ر پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری له‌و ناوچه‌یه.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ڕوو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، بریتییه له نقوومبوونی شاره كه‌ناراوییه‌كانی ده‌ریاكان، كه مه‌ڵبه‌ندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانین و به توانه‌وه‌ی به‌فری به‌سته‌ڵه‌كه‌كان و زیادبوونی ئاستی ئاوی ده‌ریا شاره‌كانی كه‌ناراوی ده‌ریا ژێر ئاو ده‌كه‌ون، ئه‌مه‌یش زیانێكی یه‌كجار گه‌وره به ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌یه‌نێت.
شاره‌كانی كه‌ناری ئاو نقووم ده‌بن و به‌نده‌ره‌كان چیتر وه‌ك گه‌وره‌ترین سه‌كۆی بازرگانی جیهان نامێننه‌وه
پێگه‌ی "
مۆدیز" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان، كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی گه‌رده‌لوول و لافاوی گه‌وره ده‌بن له ساڵانی داهاتوو، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بنه سه‌كۆی له‌نگه‌ری كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كانی بازرگانی كه ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه جیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و هۆلهندایش هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر گه‌وره‌یان له‌سه‌ره و پێشبینی ده‌كرێ كه به‌شێكی خاكی ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوی ژێر ئاو بكه‌وێت.