پسپۆرانی ناوه‌ندی "ئای سی كارس" له ئه‌نجامی پێوانه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌رهه‌می ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا و هۆندای ژاپۆنی باشترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێلن و ته‌مه‌نیان زۆر له ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكانی تر درێژتره و به‌رگه‌ی زیاتر كاركردن ده‌گرن و بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ بێ هیچ گرفتێكی گه‌وره ده‌توانرێ به‌كاربهێنرێت.
پسپۆرانی ئه‌و ناوه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 350 به‌رهه‌می كۆمپانیاكان كرد كه له ماوه‌ی 1984 تا 2004 خراونه‌ته بازاڕ و به‌كارهێنراون و دواجاریش گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئۆتۆمبێله ژاپۆنییه‌كان له هه‌موو به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی تر باشترن و زیاتر به‌رگه ده‌گرن و ده‌مێننه‌وه.
له ئه‌نجامی پێوانه‌كردنی باشترین ئۆتۆمبێله‌كان ماوه‌ی 20 ساڵ 350 ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌می كۆمپانیاكان خرانه ژێر چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه له كۆتاییدا ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی به باشترینی دنیا دیاریی كرا
فۆنگ لی به‌ڕێوه‌به‌ری
ناوه‌نده‌كه له‌وباره‌وه گوتی، له ڕاستیدا ئه‌مه چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی زۆرترین ئه‌مانی هه‌یه و ته‌مه‌نیشیان زۆر درێژه، جیا له‌وه‌یش تێچووی زۆریان نییه و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن نه‌بێ، ده‌نا تووشی كێشه‌ی ته‌كنیكی و تێكچوون نابن، ئه‌مه‌یش وایكردووه خاوه‌نه‌كانیان به‌رده‌وام لایان بمێنێته‌وه و به‌كاری بهێنن، هاوكات له دنیایش ڕۆژ دوای ڕۆژ خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله ژاپۆنییه‌كان زیاتر ده‌بێت.