فڕۆكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه‌ی زه‌به‌لاح، له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان له ئوسترالیا، كه‌وته خواره‌وه. به‌رگری شارستانی وڵاته‌كه ده‌ڵێ "به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وان و دوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست دا".
فڕۆکەکە لە باشووری رۆژئاوای سیدنی کەوتووەتە خوارەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م/یهناهیر، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچەڤێلە" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی سیدنی له ئوسترالیا، كه‌وته خواره‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌رگری شارستانی سیدنی پایته‌خت، فڕۆكه‌كه له جۆری سی 130 هێركول و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كاندا له باشووری رۆژئاوای سیدنی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
كۆمپانیای هێركول بۆ به‌دواداچوونی هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه و سه‌رجه‌م فڕینهكانی راگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كێشه‌ی ته‌كنیكی له فڕۆكهكانیدا تاوتوێ بكات.
فڕۆكه‌ی سی 130 له جۆری فڕۆكه‌ی تایبه‌تی گه‌یاندنی لۆجستیكه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای لاكیدی ئه‌مه‌ریكییه‌وه دروست كراوه، له زۆربه‌ی وڵاتان به مه‌به‌ستی مرۆیی و كۆنتڕۆڵی ئاگر و رووداوه سروشتییه‌كان سودی لێ وه‌رده‌گیرێ.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ری هێزی ئاسمانی ئوسترالیا، رای گه‌یاندووه، "فڕۆكه‌كه له سه‌عات یه‌ك و 30 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌م پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان بڕاوه و دواتر فه‌رمانی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستی پی كرد، دره‌نگانی شه‌و له باشووری رۆژئاوای سیدنی لاشه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و به‌هۆی كهوتنهخوارهوهیشی هه‌رسێ سه‌رنشینه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه".