سه‌رپه‌رشتیارێكى په‌روه‌رده‌یى ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیى قوتابیان ده‌ركراون كه پێویسته له قوتابخانه و په‌روه‌رده‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ـى كانوونى دووه‌م، مه‌هدى حه‌مه‌ده‌مین سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده‌یى، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، به‌پێی ڕێنوێنى نوێ، له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزى، قوتابیى ده‌رچوو دیارى ناكرێت، واتا ئه‌نجامه‌كه گشتى ده‌بێت و هیچ نانووسرێ ته‌نیا نمره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكرنه‌وه‌كان ده‌درێت به قوتابى.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قوتابیى 10 یه‌كه‌مه‌كه له تاقیكردنه‌وه وه‌رزییه‌كاندا دیارى ناكرێن
ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره په‌روه‌رده‌ییه ئه‌وه‌یشی زیاد كرد، "له كۆتایى خولى یه‌كه‌م و دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كان له‌ڕێى سیستمه‌وه دیارى ده‌كرێن".
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قوتابیى 10 یه‌كه‌مه‌كه له تاقیكردنه‌وه وه‌رزییه‌كاندا دیارى ناكرێن، به‌ڵكو 10 یه‌كه‌مه‌كه له‌سه‌ر ئاستى خولى یه‌كه‌م ده‌بێت و ئه‌وه‌یش له ڕێى سیستمه‌وه ده‌بێت" مه‌هدی وای گوت.
ئه‌وه‌یشى ڕوون كرده‌وه، دواى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵ، له ڕێى سیستمێك له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، له چه‌ند ڕۆژێكى دیاریكراودا، ئه‌نجامى نمره و بڕیارى مانه‌وه به قوتابى ده‌درێت.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مساڵ له ڕێى سیستمێك سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى به وه‌زاره‌ت به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنى كاروباره‌كانیان و شه‌فافیه‌تی زیاتر.