كۆمپانیای نیسان له پێشانگاكانیدا نوێترین مۆدێلی "نیسان زێت"ی نمایش كرد كه وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله یه‌كێكه له باشترین ئۆتۆمبێله پێشبڕكێكان، چونكه خاوه‌ن بۆدییه‌كی پته‌و و خێراییه‌كی زۆره و مۆدێلێكی نوێیه له ئۆتۆمبێله پێشبڕكێكان.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
caranddriver"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی نیسان ده‌ڵێن، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه له جۆری "نیسان زێت"ی مۆدێل 2021 كه له دیزاینه‌كه‌یدا ده‌بینرێت شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تی بۆ دانراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خاوه‌نی بزوێنه‌رێكی به‌هێزه كه ده‌توانێ به كه‌متر له سێ چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
ئەم ئۆتۆمبێلەی نیسان بەفەرمی دیزاینەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام هێزێکی زۆریان بۆ داناوە
له‌باره‌ی هێز و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه، ئۆتۆمبێلی زێتی مۆدێل 2021 بزوێنه‌ری 3.0ی لیتری بۆ دانراوه كه هێزی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گه‌یه‌نێته نزیك 400 ئه‌سپ، جگه له‌وه‌یش خاوه‌ن كێشێكی قورسه كه له‌كاتی پێشبڕكێدا به‌ته‌واوه‌تی رێیه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كات و ده‌توانێ ركابه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا بكات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نیسان زێت به‌بێ ركابه‌ر ناوی بهێنێت و نرخه‌كه‌ی 40 هه‌زار دۆلار بێ.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.