كۆمپانیایه‌كی نیوزله‌ندی پاسكیلێكی دروست كرد كه ده‌توانی له‌سه‌ر ئاو لێی بخوڕیت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كت بۆ دروست بكات یان نووقم ببێت.
ماڵپه‌ڕی"
dailymail"ی به‌ریتانی بابه‌تێكیان له‌باره‌ی ئه‌و پاسكیله‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان پێ داوه، كۆمپانیای "مانتا فایڤ هایبرید بایكس" له پێشانگای CES ی ئه‌مساڵدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كرد كه ئه‌ویش پاسكیلێكی كاره‌باییه كه ده‌توانی له‌سه‌ر ئاو لێی خوڕیت كه ئه‌مه‌یش داهێنانێكی نوێیه بۆ كۆمپانیاكه و دنیایش.
پاسكیله‌كه دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه كه بۆ لێخوڕین له‌سه‌ر ئاو دروست كراوه
پاسكیله‌كه دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه كه بۆ لێخوڕین له‌سه‌ر ئاو دروست كراوه و پێشووتر تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌روه‌ها ئه‌م پاسكیله توانای هه‌یه به خێرایی 12 میل له سه‌عاتێكدا له‌سه‌ر ئاو بڕوات كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆره بۆ پاسكیل له‌سه‌ر ئاو، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه گوتی، هیوادارین كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان له ئۆڵۆمپیاتی ئه‌مساڵ به‌كاربهێندرێت وه‌ك پێشبڕكێیه‌كی پاسكیلسواری له‌سه‌ر ئاو كه ئه‌مه ئامانجی یه‌كه‌ممانه.
مانتا فایڤ هایبرید بایكس كۆمپانیاییه‌كی نیوزله‌ندییه كه تایبه‌ته به دروست كردنی پاسكیلی تایبه‌ت و پاسكیلی كاره‌بایی كه ئه‌مساڵ له پێشانگای CES یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش كرد كه ئه‌ویش پاسكیلێكی كاره‌باییه كه توانای هه‌یه له‌سه‌ر ئاو بڕوات كه ئه‌مه‌یش داهێنانێكی تازه‌یه بۆ دنیا.