نیكۆل سابا هونه‌رمه‌ندى لبنانى، تووشى ره‌خنه ده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خۆى وێنه‌ى جووتبوونى شێرى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى "
قودسى عه‌ره‌بى" ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێك باسى له‌وه كردووه چه‌ند رۆژێكه هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى لبنانى نیكۆل سابا رووبه‌ڕووى ره‌خنه و توانجى توند ده‌بێته‌وه.
نیكۆڵ وێنه‌ى جووته شێرێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه
چونكه پێشتر وێنه‌ى جووتبوونى شێرى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى ره‌خنه‌یان لێ گرتووه ده‌ڵێن به پاڵنه‌رى سێكسى ئه‌م كاره‌ى كردووه.
كه‌چى له وه‌ڵامدا نیكۆڵ ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ "من مرۆڤێكم له‌گه‌ڵ خۆم و ژیان و مێرده‌كه‌م ته‌بام، ئه‌وه‌ى من به باشى ده‌ناسێ و ده‌روونى من و شێوازى من ده‌ناسى، عه‌قڵى منیش ده‌ناسێ، من كه‌سێكى ناته‌واو نییم، هه‌ندێك شت له دنیا هه‌یه زۆر له‌وانه گرنگتره، پێویست به قسه هه‌ڵبه‌ستن ناكات".
نیكۆل سابا له ساڵى 1974 له دایكبووه، گۆرانبێژ و ئه‌كته‌رێكى لبنانییه و له ساڵى 1997 ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه.