یه‌كه‌م حاڵه‌تی تیرۆركردنی ئه‌مساڵ 2020، له سنووری شارۆكه‌ی خورماتووی ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، تۆمار كرا و پاسه‌وانی به‌رپرسێكی پارتی كرده ئامانج. به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، بڕوایان به لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس نییه و خۆیان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له كاتی ده‌ستنوێژ، ته‌قه له پاسه‌وانێكی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و شه‌هید بوو.
بڕوامان به لێكۆڵینه‌وه‌كانی داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كان نییه
ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، پاش شه‌هیدكردنی سالار سابیر كه پاسه‌وانی من بوو، پۆلیسی خورماتوو ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "ئێمه له‌به‌ر بوونی هێزی زۆر له ناوچه‌كه‌دا، بڕوامان به لێكۆڵینه‌وه‌كانی داوده‌زگا ته‌ناهییه‌كان نییه و خۆمان به‌دواداچوون ده‌كه‌ین."
به‌گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی، سالار سابیر له ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی رزگاریی خورماتوو، له كاتی هاتنه حه‌وشه بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌ستنوێژ، ته‌قه‌ی لێ كراوه و شه‌هید بووه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات جۆری تیرۆركردنه‌كه پلان بۆ داڕێژراو بووه و ته‌نیا سالار خۆی شه‌هید كراوه.
عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شارۆكه‌ی خورماتوو، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌وه‌ی رووی داوه یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی تیرۆره له‌مساڵدا. باسی له‌وه‌ش كرد كه "به‌دواداچوون بۆ ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ن".
هاوكات زه‌نوون حه‌سه‌ن كه‌سێكی نزیك له ماڵباتی تیرۆركراوهكه، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه شه‌هید سالار دوای خۆی چوار منداڵی به‌جێ هێشتووه. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، سالار كه‌سێكی بێ كێشه بووه و گرفتی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سدا نه‌بووه".
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی