دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رپه‌رشتیاری حه‌شدی شه‌عبی، په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی شیعه‌كان بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای په‌سند كرد. له به‌رانبه‌ردا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، سوننه بیرۆكه‌ی به هه‌رێمكردنی پارێزگاكانیان زیندوو كرده‌وه. شاره‌زایه‌كی سوننه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه له 2011ه‌وه دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌كۆتا هاتووه.
پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێرانه‌وه به كارتێكی گوشار و ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێنرێت، نیگه‌رانیی دروست كردووه.
نوێنه‌رانی شیعه له پێنجی ئه‌م مانگه په‌نایان بۆ زۆرینه‌ی ره‌ها له‌ناو په‌رله‌مان برد بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دوور له خواستی كورد و سوننه. سوننه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دانا و داوا و بیرۆكه‌ی هه‌رێمی فیدراڵیی پارێزگاكانیان زیندوو كرده‌وه.
عه‌لا مه‌كی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه و به‌رپرسی مینبه‌ری عێراقی له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌پێی رێككه‌وتنێك بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كه مه‌رج و میكانیزمی جیاوازی تێدایه و بابه‌ته‌كه نێوده‌وڵه‌تییه و عێراقیش ده‌وڵه‌ته، بۆیه پێویستی به بڕیاری تایبه‌ت هه‌یه بۆ سازكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ناكرێ به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی تر، په‌رله‌مان بڕیار بدات.
به‌گوته‌ی مه‌كی، "ره‌نگه ئه‌و بڕیاره‌ی عێراق بچێته چوارچێوه‌ی گوشاری سیاسی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و پێشاندانی گیانێكی نیشتمانیانه، به‌ڵام بۆ ئه‌و دره‌نگه، چونكه بوونی ئه‌مه‌ریكا كۆن بووه، جێی پرسیاره بۆچی كاتێك ناوچه‌كه له‌ناو ئاڵۆزیی گه‌وره‌دایه باسی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین و بیر له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ناكه‌ینه‌وه؟، واته پرسه‌كه زۆر ئاڵۆزه".
ئه‌و سیاسه‌توانه عێراقییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه بیرۆكه‌ی هه‌رێم كه به‌شێك له پێكهاته‌ی سوننه‌ی عێراق باسی دروستكردنی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش جۆرێك له په‌له‌كردنی تێدایه و ئاماژه نییه بۆ تێگه‌یشتنێكی قووڵی سیاسیی، چونكه هه‌ر ئه‌وان ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه لێی بێده‌نگن، ئه‌و خواسته پێویستی به تاوتوێی زیاتر هه‌یه و پێش ئه‌وه‌یش یه‌كگوتاری پێویسته، دواتر ده‌بێ خواستی ته‌واوی شه‌قامی سوننه بێت.
"ئێسته سوننه زۆر لاوازن و هێزێكی ئه‌وتۆیان نییه، هاوكات نوێنه‌رایه‌تی سیاسیی راسته‌قینه‌یان نییه و ئه‌و قسایه‌نه‌یشی له‌باره‌ی به‌هه‌رێمبوون ده‌كرێت، ته‌نیا له راگه‌یاندنه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ده‌سته و رێكخراوه‌كان دۆخه‌كه روون نییه" مه‌كی وای گوت.
ئه‌و پرسیارانه‌یشی ورووژاند، ئاخۆ سوننه خاوه‌ن حزبی سیاسیی راسته‌قینه‌ن تا ئه‌و قسانه بكه‌ن؟، یان ئایا سوننه خاوه‌ن بڕیاری سیاسین؟
ئه‌گه‌ر سوننه فیدراڵییان بووێت و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بچنه ده‌ره‌وه، كێ سنووره‌كانیان ده‌پارێزێت؟ ئه‌ی چه‌ك و چه‌كداریان هه‌یه؟.
هاوكات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌كان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له شه‌قامی سوننه‌دا بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمكردنی زیندوو كرایه‌وه و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه‌ی ئه‌نبار ئه‌و بیرۆكه‌یان خسته‌وه به‌ر باس، ئه‌وه‌ش وای كرد به پیلانێكی ئه‌مه‌ریكی بۆ دابه‌شكردنی عێراق، له‌لایه‌ن شیعه‌ی نزیك له ئێرانه‌وه تۆمه‌تبار بكرێن.
ئێسته سوننه ئه‌مه‌ریكا به دوژمن نازانن و ئێران به دوژمنی سیاسی داده‌نێن
موئه‌یه‌د جحێشی شاره‌زای ستراتیجی له عێراق، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ده‌نگدانی پێكهاته‌ی شیعه له په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مانای مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه یان تاكڕه‌وییانه له ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر عێراقدا، له به‌رانبه‌ردا سوننه داوای فیدراڵییان كرد نه‌ك هه‌رێمێكی سوننه، واته ئه‌وان داوای فیدراڵیی پارێزگاكانیان كرد، واته هه‌ر پارێزگایه‌ك ببێته هه‌رێمێك، ئه‌وه چاره‌سه‌ری ریشه‌ییه بۆ ده‌رچوون له‌ژێر پاڵتۆی ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاشه‌كشه بكات.
ئاماژه‌ی دا، به‌پێی ده‌ستووری عێراق له ماده‌كانی 115 تا 121دا، باسی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكان ده‌كات و به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، پۆلیس و پاسه‌وانی خۆی ده‌بێت و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته كار و كاردانه‌وه‌یه، شیعه داوای ده‌كردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، كورد و سوننه‌یش وای تێده‌گه‌ن تاكڕه‌وی و باڵاده‌ستیی ئێرانه به‌سه‌ر عێراقدا.
"به‌گشتی روانگه‌ی سوننه بۆ ئه‌مه‌ریكا گۆڕاوه، ئه‌وان پێشتر ئه‌مه‌ریكایان به دوژمنی سه‌ربازی ده‌زانی و جه‌نگ له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌ربازی له 2011 به‌كۆتا هات، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چوونه ده‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان دایه‌وه عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ سوننه ئه‌مه‌ریكا به دوژمنی سه‌ربازی نازانێ، هاوكات دوژمنی سیاسیی سوننه ئێران و ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌تی له عێراقدا، ئێسته بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داگیركاری نییه و به رێككه‌وتن لێره‌ن و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا و ناوچه‌كانی تری دنیایه، بۆیه سوننه ئه‌مه‌ریكا به دوژمن نازانن و ئێران به دوژمنی سیاسی داده‌نێن ". جحێشی وای گوت.