به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌فربارین له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دهۆك، ڕێی سه‌ره‌كی ئامێدی – دهۆكی داخست و هۆشداریشی به شوفێران دا، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت به‌و ڕێگایه نه‌كه‌ن، چونكه مه‌ترسیداره و به‌فرێكی یه‌كجار زۆر باریوه.
ئازاد ته‌ها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له شه‌وی ڕابردووه تا ئه‌مڕۆ به‌فربارین له سنووری ئامێدی به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببێت و ئاسته‌نگی گه‌وره له‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست بكات.
زیاتر گوتی، بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی هاووڵاتییان و شوفێران، دداوا له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆ به ڕێگای سه‌ره‌كی دهۆك – ئامێدی نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆی به‌فری زۆره‌وه ناتوانن به شوێنی مه‌به‌ست بگه‌ن و تووشی مه‌ترسی زۆریش ده‌بن، له نزیك شاره‌دێی سهرسنگیش به فه‌رمی ڕێگاكه‌مان داخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر پێشڕۆیی نه‌كه‌ن و تووشی مه‌ترسی نه‌بنه‌وه.
هاتوچۆكردن له ڕێی سه‌ره‌كی دهۆك - ئامێدی تووشی مه‌ترسیتان ده‌كات
جێی باسه پێشتریش به‌هۆی زۆری بهفربارانهوه ڕێی سه‌ره‌كی نێوان ناوچه‌ی بارزان و شاره‌دێی دینارته له چیای پێرس داخراو و تا ئێسته‌یش هاووڵاتییان ناتوانن هاتوچۆی لێ بكه‌ن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران و سه‌رما ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و تا ئێسته‌یش كاریگه‌رییه‌كانی ماوه، له هه‌ندێ ناوچه‌كه‌یش زۆری به‌فر بارین وایكردووه خه‌ڵكی له ناوچه دووره ده‌سته‌كان گیر بخۆن و نه‌توانن به سه‌لامه‌تی بگه‌نه‌وه ماڵه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه به به‌رده‌وامی هاتوچۆی شاره‌كان هۆشداری به خه‌ڵكی ناوچه جیا جیاكان ده‌ده‌ن له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕێگا داپۆشراوه‌كان به به‌فر.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری.