شاره‌دێیه‌كی ئیتاڵی ئۆفه‌رێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ ببن به خاوه‌نی خانووی خۆیان و چێر له كولتووی نوێ و تیشكی خۆر و جوانی سروشت وه‌ربگرن، ده‌رفه‌ته‌كه‌یش بریتییه له كڕینی خانووێك به ته‌نیا یه‌ك یۆرۆ.
شاره‌دی بیساتشای سیحری له هه‌رێكی كامپانیای باشووری
ئیتاڵیا ئاشكرای كرد، كه ده‌توانن به ته‌نیا یۆرۆیه‌ك ببن به خاوه‌نی خانووی خۆتان، به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه بۆ ئه‌وه نییه كه ببیته خاوه‌نی خانووه‌كه و ته‌نیا بۆ كاتی پشوو وه‌رگرتن ڕووی تێ بكه‌یت، به‌ڵكوو پێویسته ماڵه‌كه‌ت بۆ ئه‌و شاره بگوازیته‌وه و به ته‌واوی له‌وێ نیشته‌جێ بی و ببیت به به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دێیه.
به‌هۆی كه‌می دانیشتووانه‌وه ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی نوێ و گه‌نج به‌م ئۆفه‌ره نیشته‌جێی شاره‌كه ببن
ئامانج له خستنه‌ڕووی ئه‌و ئۆفه‌ره بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی زۆرتر ڕوو له شاره‌دێكه بكه‌ن و دووباره ببووژێته‌وه، چونكه به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شاره‌دێكه دروست بووه و بۆیه ده‌یه‌وێ كه ژماره‌ی دانیشتووان به‌رز بكاته‌وه و گه‌نجان هان بدات ڕوو له شاره‌دێكه بكه‌ن.
وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تایش شاره‌وانی شاره‌كه 90 خانوونی خستووه‌ته ڕوو كه ته‌نیا به یه‌ك یۆرۆ به خوازیارانی ده‌فرۆشێت، تا لێی بمێننه‌وه و بژین، به‌ڵام تا ئێسته دیارنییه ئه‌و ئۆفه‌ره ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یان شاره‌دێكه به‌ره‌و چۆڵبوونی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.