ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال" له ڕاپۆرتێكدا ده‌سه‌ڵاتداران و هێزه‌كانی عێراقی به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌زن دژ به مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و كوشتنی خۆپێشانده‌رانی به وه‌حشییانه ناوبرد.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه له ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و سه‌یركردنی وێنه و ڤیدیۆی ناو خۆپێشاندانه‌كان و ئاماری كوشتنی خۆپێشانده‌ران كه تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 600 كه‌س، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق و گرووپه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه و دڕندانه ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه.
به دڕندانه‌ترین شێوه خۆپێشانده‌ری مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن و ڕه‌شبگیری ده‌كرێن
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مجۆره كاردانه‌وه وه‌حشیانه دژ به خۆپێشانده‌رانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی سڤیل كه له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ڕوو ده‌دات، وایكردووه كه خه‌ڵكی وڵاته‌كه به ته‌واوی بێهیوا بن، چونكه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو ماف و بنه‌ما و به‌هاكانیان خستووه‌ته ژێر پێ و زۆر دڕندانه قه‌ڵاچۆیان ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هێزه‌كان جیا له كوشتن و ڕه‌شبگیری، خه‌ریكی ترساندن و هه‌ڕه‌شه لێ كردن و چوونه سه‌ر ماڵی چالاكانی خۆپێشاندانه‌كان، ئه‌مه‌یشی به دیارده‌یه‌كی نامۆ و دژ به دیموكراسی ناوبردووه، داوایش له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات، بێته ده‌نگ و ده‌سبه‌جێ ئه‌و پێشێلكارییانه بوه‌ستێنێت.