دروستكردنی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا سێ مانگ دەخایەنێت

:: PM:02:44:25/01/2020 ‌

توێژینەوە بۆ دروستكردنی دەرمانی كوتان لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێ كردووە، زانایان پێشبینی دەكەن سێ مانگی تر بتوانن دەرمانەكە بەرهەم بهێنن.

زانایانی بواری تەندروستی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە، دەستیان بە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە و سێ مانگیان پێویستە بۆ ئەوەی دەرمانی كوتان دژی ڤایرۆسەكە بدۆزنەوە و بیخەنە بازاڕەوە بەو ئامانجەی رێ لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە كوشندەیە بگرن.

كاترین پالز كە ئەندامێكی تیمە توێژەرەكەیە باسی لەوە كردووە، ساڵی 2003 كاتێك ڤایرۆسی سارس سەری هەڵدا، 20 مانگ ماوەی كێشا تا توانییان كوتانەكە بدۆزنەوە، بەڵام ئێستە زانستی پزیشكی زیاتر پێش كەوتووە و ماوەی دروستكردنی دژە ڤایرۆسێكی لەم شێوەیە بۆ سێ مانگ كەم بووەتەوە.

بەگوێرەی "جام جەم" دامەزراوە پزیشكییەكانی ئەمەریكا بۆ ئەم كارەیان لەگەڵ دامەزراوەكانی چین لە هاوئاهەنگی و پێوەندیدان و دەیانەوێ هەرچی زووە كوتانەكە بەرهەم بێینن بۆ ئەوەی رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بكەن.
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە چین بۆ هەزار و 400 كەس بەرز بووەتەوە و سەرووی 40 كەسیش گیانیان لە دەست داوە

پێویستە بگوترێ ڤایرۆسەكە لە پارێزگایەكی چین سەری هەڵداوە و چەند حاڵەتێكی لە ئەرمەریكا و ئەوروپا، ژاپۆن تایلەند و كۆریای باشووریش راگەیەنراوە و مەترسی هەیە لە تەواوی دنیادا بڵاو ببێتەوە. ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە چین بۆ سەرووی هەزار   و 400 كەس بەرز بووەتەوە و سەرووی 40 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.



وشە - سلێمان تاشان