رۆمانى "رێگه‌ى دۆزه‌خ" یه‌كێكه له‌و رۆمانانه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له مه‌ینه‌تى ژنى كورد ده‌كات له سایه‌ى جه‌نگى سووریادا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ی كانوونی دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
"روایه نت" راپۆرتێكى له‌سه‌ر رۆمانى "رێگه‌ى دۆزه‌خ" بڵاو كرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئیدریس مامه‌د نووسه‌رى كورد نووسراوه.
رۆمانه‌كه باس له مه‌ینه‌تى ژنى كورد ده‌كات به‌ده‌ست جه‌نگى سووریاوه
رووداوه‌كانى ئه‌م رۆمانه بۆ ساڵانى 2005- 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناونیشانى ته‌واوى رۆمانه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه "رێگه‌ى دۆزه‌خ حه‌له‌ب- به‌رلین" پاڵه‌وانى سه‌ره‌كى رۆمانه‌كه ژنێكى كورده به ناوى "دلبه‌ر". ئه‌و ژنه له گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب نیشته‌جێیه كه ته‌واوى دانیشتووانى كوردن. به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه دواى ژنێكى تر ده‌كه‌وێت و دلبه‌ر و دوو منداڵه‌كه‌ى جێدێڵێت.
دواتر ئه‌و ژنه روو له عه‌فرین ده‌كات بۆ لاى باوكى، به‌ڵام ئه‌ویش داڵده‌ى نادات، بۆیه له رێى توركیا رێكه‌وتى ژنی تر ده‌كات و له رێى ئاواره‌یى و نه‌دارى ناچارى له‌شفرۆشى ده‌بن.
ئه‌و رۆمانه له 216 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، كۆتایى مانگى رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له مه‌ینه‌تى ژن ده‌كات له ژێر كاریگه‌رى جه‌نگى سووریا. ماڵپه‌ڕى "روایه نت" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م رۆمانه له‌لایه‌ن خانه‌ى "زاكیره" چاپ كراوه و له پێشه‌نگاى ساڵانه‌ی فرانكفۆرت له ئه‌ڵمانیا به‌شدارى كردووه.