كۆمپانیای كیا له پێشانگای تایبه‌تییه‌كانی له كۆریای باشوور نوێترین جۆر ئۆتۆمبێلی ئاشكرا كرد كه كۆمپانیاكه ساڵی 2019 به دنیای ناساند و یه‌كێكه له مۆدێله نوێیه‌كانی كیا مۆتۆرس، ئه‌ویش ئۆتۆمبێلی "Telluride" یان "تێلوڕایده".
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ڕوونكردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیای كیا نوێترین و باشترین به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو كرده‌وه كه له جۆری "ئێس ی‌و ڤی تێلوڕایده" و یه‌كێكه له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی كیا و وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م به‌رهه‌مه مۆدێلێكی نوێی كیایه و له‌ڕووی بۆدی و ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه زۆر گه‌وره‌یه و یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله زه‌به‌ڵاحه‌كانمان.
ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نی قەبارەیەکی گەورەیە لەگەڵ کێشێکی قوورس کە پێنج هه‌زار پاوه‌نده
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله ئێسته له بازاڕه‌كان به نرخی 35 هه‌زار و 460 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌فرۆشرێت، كه ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه، بزوێنه‌رێك كه هێزی 291 ئه‌سپی هه‌بێ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی 3.0 لیتری، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه خاوه‌نی كێشی پێنج هه‌زار پاوه‌نده، كه ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی.
كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه.