به‌رپرسێكی كه‌شناسی هۆشداری به هاووڵاتییان ده‌دات كه به‌یانیان شه‌خته ده‌بێت و پێویسته شوفێران زۆر وریابن له لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، بۆ ئەوەی خۆیان لە ڕووداوی هاتوچۆ بپارێزن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ـی كانوونی دووه‌م، ئه‌ژی چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، هاووڵاتییان و شوفێران له كه‌وتنی شه‌خته له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و سبه‌ی رۆژی دووشه‌م ئاگادار دەکەینەوە، به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان و شارۆكه و شاره‌دێكان له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری پارێزگاكان پێویستە هاووڵاتییان وریای خۆیان بن.
زۆر وریابن له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه به‌رز و نزمه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كه‌شناسی گوتی، رێنوێنی شوفێران ده‌كه‌ین كه زۆر وریابن له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه به‌رز و نزمه‌كان، ئه‌ویش زیاتر له كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی.
هەروەها گوتی، ئامۆژگاری جگه‌رگۆشه‌كانتان بكه‌ن كه زۆر ئاگه‌داری خۆیان بن، له كاتی ڕۆیشتنیان بۆ قوتابخانه‌كان، دوور بكه‌ونه‌وه له‌و ڕووبه‌رانه‌ی كه به شه‌خته داپۆشراون، تا بكرێت یارمه‌تییان بده‌ن بۆ گه‌یشتن بۆ شوێنی مه‌به‌ست، تا دوور بن له مه‌ترسییه‌كانی خلیسكان و به‌ربوونه‌وه‌یان.
ئه‌و هۆشدارییه‌ی كه‌شناسی له كاتێكدایه ئێسته پله‌ی گه‌رمی له هه‌ولێر دوو پله‌ی سیلیزییه، له چه‌ندان ناوچه‌ش لە هەرێمی کوردستان پله‌ی گه‌رمی بۆ نۆ پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه.