ساڵانه له كوردستان نزیكه‌ی 30 هه‌زار هێزی كار پێ ده‌گه‌ن و زانكۆ و په‌یمانگه ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌وان كه مه‌به‌ستیانه ڕه‌نجی ماندووبوونی چه‌ند ساڵه‌یان بدوورنه‌وه، كه‌رتی گشتیی فه‌رمانبه‌ری زیاده‌ی زۆره و كه‌رتی تایبه‌تیش ئه‌و ژماره‌یه‌ی پێ هه‌رس ناكرێت، بۆیه پێویسته كوردستان ساڵانه ٢٠ هه‌زار گه‌نج هه‌نارده بكات و چیتر له ناوخۆ تواناكانیان له به‌تاڵه‌دا به‌فیڕۆ نه‌چێت.
ناو به‌ناوه له به‌رده‌م داوده‌زگا حكوومییه‌كان، په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، قوتابیانی دانه‌مه‌زراو گرد ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك جاریش ڕێیه‌كی سه‌ره‌كیی شاره‌كان ده‌گرن، هاواریان بۆ ئه‌وه‌یه له گۆشه‌یه‌كی سایه‌ی حكوومه‌ت جێیه‌كیان بكرێته‌وه و به‌هۆیه‌وه مانگانه‌یه‌ك وه‌چه‌نگ بخه‌ن.
شوان /٢٨ ساڵ/ ده‌رچووی كۆلیژی ئادابه و دووجار له‌و گردبوونه‌وانه‌دا به‌شدار بووه، ئه‌و كه پێنج ساڵه بڕوانامه‌كه‌ی دینارێكی بۆ په‌یدا نه‌كردووه و له كونجی ماڵه‌وه‌ی ناوه، به"وشه" ده‌ڵێ "كه‌س گوێمان لێ ناگرێت و هه‌مووی له خه‌می گیرفان پڕكردنی خۆیانن".
ژماره‌ی ئه‌و ده‌رچووانه‌ی له وه‌چه‌نگكه‌وتنی كار ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام، به به‌راوردی ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه چاوه‌ڕێن زۆر كه‌مه
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌گشتی ساڵانه ٣٠ هه‌زار قوتابی بڕوانامه به‌ده‌ست دێنن، به‌و پێیه‌ی له سێ ساڵدا ٨٨ هه‌زار و ٦٣٨ قوتابی له زانكۆكانی كوردستان ده‌رده‌چن، (هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ژماره‌یه جگه له‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت له خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه).
ئه‌وانه كه هێز و وزه‌ی كاری هه‌رێمی كوردستانن، ساڵانێك له وه‌چه‌نگكه‌وتنی بڕوانامه شه‌ونخوونیان چێشتووه، چاویان له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته جێی خۆیانی تێدا بكه‌نه‌وه.
جاران كه بودجه له به‌غداوه ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای له فه‌رمانگه‌كانی ده‌په‌ستا، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی دارایی به قه‌رزداربوونی ملیاران دۆلاری مووچه‌خۆرانی، باجی ئه‌و هه‌ڵه‌ی پێ دایه‌وه و دامه‌زراندنی له كه‌رتی گشتی بۆ ده‌رچووانیش كرده خه‌ونێكی وه‌دی نه‌هاتوو. وه‌ك چۆن ده‌ركه‌وت دامه‌زراندنی بێ پلان، ته‌نگژه دروست ده‌كات.
له به‌رانبه‌ریشدا كه‌رتی تایبه‌ت ده‌رفه‌تی كاری ئه‌و له‌شكره‌ی هێزی كاری هه‌رێمی كوردستانی نییه، كه له سێ ساڵدا له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ته‌نیا نۆ هه‌زار و ٤٦٠ ده‌سته‌به‌ری كار هه‌بووه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی سێ ساڵدا و له‌و كارگانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا دامه‌زراون، چوار هه‌زار و ٢٤١ كرێكار كاریان ده‌ست كه‌وتووه، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌ندێكیانی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردووه‌ته‌وه.
هه‌لی كار له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتره و به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌ت، له سێ ساڵدا پێنج هه‌زار و ٢١٩ ده‌رفه‌تی كار له كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌بووه.
له‌و به‌دواداچوونه‌ی "وشه"دا ده‌ركه‌وت، ته‌نیا له ماوه‌ی سێ ساڵدا، له‌و ٨٨ هه‌زار و ٥٦٥ ده‌رچووه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، جگه له‌وانه‌ی له بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی له خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ته‌نیا نۆ هه‌زار و ٤٦٠ ده‌سته‌به‌ری كار له كوردستان هه‌بووه و ٧٩ هه‌زار و ١٧٨ ده‌رچووی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، بێ كار ماونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له باوان و له ڕێی نزیكییه‌وه كارێكیان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت، یا خۆیان له بازاڕدا جێ نه‌كردبێته‌وه، ئاوا ڕۆژانه تواناكانیان له به‌تاڵه و كافتریا و چایخانه و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كوژن.
ئه‌و ژماره‌یه‌ش تا دێ زیاتر ده‌بێت و له چه‌ند مانگی داهاتوو نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار ده‌رچووی تریشی له زانكۆكانه‌وه دێنه سه‌ر.
به‌و پێیه له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی دارایی و له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ده‌رچووانی ٢٠١٩ كه ماوه‌یه‌كی تر ته‌واوی ده‌كه‌ن، ١٨٠ هه‌زار هێزی كاری نوێ له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا هاتوونه‌ته مه‌یدان، حكوومه‌ت شوێنێكی بۆیان نییه، به‌پێی داتاكان كه‌رتی تایبه‌تیش هه‌ر توانای له‌خۆگری ١٠%ی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێز و وزه‌ی كاره هه‌ر له خۆوه هه‌ڵنه‌تۆقیوه و سه‌رمایه‌گوزاری له پێگه‌یاندیان، هه‌ر له خه‌رجی قوتابخانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ و خه‌رجی ته‌ندروستی كراوه و ئاماده‌ی كاره، به‌ڵام ئه‌وانه له هه‌ر كوێیه‌كی دنیابن، به‌هۆی یارمه‌تی، یا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و ئه‌رخه‌یانبوون له دواڕۆژیان و هتد...، زیاتر له‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئێسته هه‌رێمی كوردستان كه ده‌سته‌به‌ری كاری ئه‌و ئاپۆرایه‌ی وزه‌ی كاری نییه، له ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجدا پێویسته كوردستان به‌شێك له وزه و هێزی كاره‌ی ناوخۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی و هاوكاری گه‌نج بێت له گه‌یشتنیان به وڵاتان.
حكوومه‌ت له ڕێی نوێنه‌رانی و له كه‌ناڵی دیپلۆماسییه‌وه، ساڵانه زۆرترین ده‌رفه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی پێویستیان به هێزی كار هه‌یه بۆ گه‌نجانی ناوخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و زیاتر له ٢٠ هه‌زار گه‌نج هه‌نارده بكات، كه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاره بۆ ناوخۆی كوردستان و خۆڕسكانه ده‌ستیان له بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و بنیاتنانی وڵات ده‌بێت.
وشه/ هه‌ولێر-چواس خالید