یه‌ریڤان هه‌ڵه‌بجه‌یی موزیكژه‌ن و گۆرانیبێژ، كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"ـه‌وه ده‌دركێنێ كه دیارترینیان سه‌رسامییه‌تی "به ڕه‌نگی قژی هاوسه‌ری" و رێ نادات بیگۆڕێ. به‌گوته‌ی خۆی "كه بێتاقه‌تیش بم، قسه نه‌كه‌م باشتره، ئه‌گه‌رنا شه‌ڕ ده‌فرۆشم".
یه‌ریڤان پێشتر موزیكژه‌ن بووه و ئه‌ندامی گرووپی موزیكی لوڕ بوو، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، به‌شداریی له درامای "گه‌رده‌لوول"دا كرد و به‌وه زیاتر لای خه‌ڵك ناسرا، هه‌روه‌ها له دراماكه‌دا ڕۆڵی كچێكی موزیكژه‌نی بینیوه و چه‌ند پارچه گۆرانییه‌كیشی پێشكه‌ش كردووه.
سه‌رسامی قژه سپییه‌كه‌یم و هه‌رگیز نایه‌ڵم بیگۆڕێت
هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌ریڤان هه‌شت ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره، به‌ڵام ڕه‌نگی قژی سپییه و شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، یه‌ریڤان نایشارێته‌وه كه "سه‌رسامی قژه سپییه‌كه‌یم و هه‌رگیز نایه‌ڵم بیگۆڕێت".
یه‌ریڤان ناوی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه و باوكی ناوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی نه‌كردووه. وه‌ك خۆی گوتی "حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ردانی بكه‌م".
دانیشتن و گوێگرتن له موزیك، ئه‌و كاته‌یه كه یه‌ریڤان بێتاقه‌ت ده‌بێ و حه‌ز ده‌كات كه‌س نه‌چێته لای و قسه له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كات. خۆی به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت، "كه بێتاقه‌ت ده‌بم، قسه نه‌كه‌م باشتره، چونكه شه‌ڕ ده‌فرۆشم".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاتێك ناحه‌قی له‌گه‌ڵ بكرێت یان بێوه‌فایی به‌رانبه‌ر بكرێت، تووڕه ده‌بێت. له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی تووڕه‌ی ده‌كه‌ن، گوتی، "ده‌یانده‌مه ده‌ست خودا و ئه‌و میهره‌بانییه‌م نامێنێت كه پێشتر هه‌مبوو به‌رانبه‌ریان، ده‌بمه به‌رد و هه‌رگیز قسه‌یشیان له‌گه‌ڵ ناكه‌مه‌وه".
هاوكاریكردنی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر به شتێكی بچو‌وكیش بێت، یه‌ریڤان دڵخۆش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونی خۆی له هونه‌رییه‌كه‌یدا و ڕازیكردنی دڵی هه‌وادارانی به گۆرانی، هۆكارێكی تری دڵخۆشی ئه‌و خاتوونه‌ت.
یه‌ریڤان هه‌موو خواردنێك ده‌خوات، جگه له‌و خواردنه ده‌ریاییانه‌ی له كوردستان كه‌من وه‌ك ڕۆبیان و كه‌له‌مار.
ده‌ركه‌وتنی یه‌ریڤان له میدیا و ژیانی ئاسایی خۆیشیدا، زیاتر به ڕه‌نگی ڕه‌شه‌وه‌یه، خۆی نایشارێته‌وه "زۆر حه‌زم له ڕه‌نگی ڕه‌شه و هه‌ست ده‌كه‌م زۆر لێم دێت."
به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی خه‌ونی یه‌ریڤانه، بۆیه ده‌ڵێ "زۆر پێمخۆشه به‌شداریی له فیلمی سینه‌مایی بكه‌م، به‌ڵام ڕۆڵی سه‌ره‌كیم پێ بدرێت".
یه‌ریڤان له ساڵی 1991 له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه و به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له گرووپی موزیكی لوڕ ژه‌نیار بووه، شاره‌زایی له ئامێره‌كانی ساز و باغڵه‌مه و پیانۆ هه‌یه و تار و تاروازیشی ژه‌نیووه.
خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی سینگڵه و هیچ به‌رهه‌مێكی دوێتی نییه، به‌ڵام له پڕۆژه‌یدایه دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكدا بكات.
وشه/سلێمانی - ئاریان محه‌مه‌د