رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى ئیسرائیل رێى به خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته ده‌درێت سه‌ردانى سعوودیه بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ى كانوونى دووه‌م، ئاماژه‌ى بۆ راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى هارتسى ئیسرائیلى كردووه كه ئاشكراى كردووه، وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجاره رێ ده‌دات خه‌ڵكى ئیسرائیل سه‌ردانى سعوودیه بكه‌ن.
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا خه‌ڵكى ئیسرائیل به فه‌رمى سه‌ردانى سعوودیه ده‌كه‌ن
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌م بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى ئیسرائیل بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى مسوڵمانى ئیسرائیل دراوه، چونكه باسى ئه‌وه كراوه ده‌توانن بۆ رێوڕه‌سمى حه‌ج یان هه‌ر كارێكى تر بچنه سعوودیه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى له نۆ رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات و دواتریش ئه‌و گه‌شته له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى به‌رپرسانى سعوودیه بێت و ئه‌وان داوه‌تنامه‌یان ئاراسته بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كه چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێوه‌ندیى خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكه‌نه‌وه، هاوینى رابردوو بنیامین نه‌تانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیلى راى گه‌یاند، ئیسرائیل پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتى عه‌ره‌بى هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌كانیان ئاشكرا ناكات.