ده‌ست به ئه‌نجامدانی چه‌ندان پڕۆژه له شاره‌دێی فه‌یدیێ سه‌ر به سێمێل ده‌كرێ و ئه‌مڕۆیش به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژانه دانرا كه له داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هه‌شت پڕۆژه‌ی جۆراوجۆرن و پێنج له‌و پڕۆژانه له شاره‌دێی فه‌یدیێ دروست ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، فه‌رهاد ئه‌ترووشی پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به بڕی زیاتر له چوار ملیار و 500 هه‌زار دینار، به‌ردی بنیاتنان بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له شاره‌دێی فه‌یدیێ دانرا.
پارێزگاری دهۆك ڕوونی كرده‌وه كه پڕۆژه‌كان پێكهاتوون له چاككردن و كردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگه‌وبان و قوتابخانه و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی، كه له‌لایه‌ن كارگێڕی پارێزگای مووسڵ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دهۆك دروست ده‌كرێن.
هاوكات نه‌جم جبووری پارێزگاری مووسڵ گوتی، پڕۆژه‌كان پێكهاتوون له هه‌شت پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر و پێنج له‌و پڕۆژانه له شاره‌دێی فه‌یدیێ دروست ده‌كرێن، ئه‌وانی تریش له سنووری شارۆكه‌ی شێخان.
پارێزگاری مووسڵ دووپاتی له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگیی نێوان پارێزگای مووسڵ و دهۆك كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌یانه‌وێ به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك مووسڵ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری