بڕیاره هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران له رۆژی هه‌ینی 21 شوباتی 2020 به‌ڕێوه بچێت، زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان راگه‌یاندووه. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا د. خالیدی خه‌یاتی مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسیی، تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كۆماری ئیسلامی و بایكۆت به داكوتانی دوا بزمار له تابووتی ئه‌و رژێمه وه‌سف ده‌كات.
نه پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و نه ناردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ناتوانن فریای رژێم بكه‌ون
* ئێران جیاواز له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مان گرنگییه‌كی زۆر به هه‌ڵبژاردنی 21ی شوبات ده‌دات، گرنگی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران چییه؟
- ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوایین چانسه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌وایی ئایدیۆلۆجی و سیاسیی كه كۆماری ئیسلامی هه‌م له ئاستی ناوخۆیی و هه‌م تا ئاستێكی زۆر له ئاستی ناوچه‌یی له ده‌ستی داوه. هه‌ڵبه‌ته دیارده‌ی لاوازبوونی مه‌شرووعییه‌تی ئایدیۆلۆجیكی ڕژێم كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆژه‌كانی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتداری هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی، به ڕێی یارمه‌تی وه‌رگرتن له ده‌سته‌ی ئیسڵاح‌خواز و هه‌روه‌ها به‌هۆی تواناییه ئابوورییه‌كانی ئه‌وكاته‌ی له پێناو دابینكردنی لانی كه‌می بژێوی ژیانی خه‌ڵك، توانی تا ئاستێكی به‌رچاو پێش به ته‌نگژه‌ی حوكمڕانی بگرێ. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه ڕژێم نه‌ك له ڕوانگه‌ی شه‌رعییه‌تی ئایدیۆلۆجییه‌وه له لاوازترین سه‌رده‌می خۆیدایه، به‌ڵكو بگره به‌هۆی لاوازیی له دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌ی ژیان له‌ناو هاووڵاتییانی خۆیدا، تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی بێ وێنه له ئاستی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسییه‌وه هاتووه.
* ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌ڕووی ره‌وایی ده‌سه‌ڵاته‌وه متمانه‌ی له ده‌ست داوه، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه چییه و پێت وایه بتوانێ هیچ كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت؟
- ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن كه ناتوانن شه‌رعییه‌تی ئایدیۆلۆجی بۆ خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه سیستمی ئابووریی ڕانتی، ئۆلیگارشی و گه‌مارۆدراوی ئه‌وان چیتر جێی متمانه‌ی هاووڵاتییان نییه، بۆیه ناچار ده‌مێنن كه ڕوو له ڕێكلام و پڕوپاگه‌نده بكه‌ن، به‌و هیوایه‌ی كه له‌م رۆژانه‌ی ته‌نگژه‌دا خه‌ڵك بێنه‌وه پاڵیان. هاواربردن بۆ خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی مه‌جلیسدا به‌شداری بكه‌ن و یان بزواندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی قاسمی سلێمانی ده‌كه‌وێته ئه‌و خانه‌یه. با وای دابنێین كه خه‌ڵكێكی زۆر له رێوڕه‌سمی گه‌ڕاندنی ته‌رمی قاسمی سلێمانیدا به‌شدار بوون، با وای دابنێین كه كۆماری ئیسلامی به سه‌ت ڕێ ده‌توانێ خه‌ڵكانێك بكێشێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌و شتانه زۆر كاتین و ناتوانن به شێوازێكی سیسته‌ماتیك و بنچینه‌یی یارمه‌تیده‌ری بن. به باشی دیتمان به‌شێك له‌و خه‌ڵكه‌ی كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر بۆ سه‌رۆكی كۆژراوی سوپای قودس شینیان ده‌گێڕا، هه‌ر ئه‌وانه چه‌ند ڕۆژ دواتر له خۆپێشاندانه نۆییه‌كاندا وێنه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌یان ئاگر تێبه‌ر ده‌دا.
* ئێران له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پاڵه‌په‌ستۆی زۆری خراوه‌ته‌سه‌ر، پێگه‌ی ئه‌و رژێمه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئێسته چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
- یه‌ك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی شه‌رعییه‌تی ڕژێم كه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی ئایدیۆلۆجی و سیاسی هه‌وڵی بۆ ده‌دا، ئه‌و دیارده‌یه بوو كه خۆیان ناویان نابوو "هه‌نارده‌كردنی شۆڕشی ئیسلامی". ئه‌م دیارده‌یه به‌رهه‌می داكتۆرینێكی تایبه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژێم بوو كه پێی وابوو هێڵی به‌رگری له پڕۆژه‌ی ئێرانی ئیسلامی، ناكرێت له‌سه‌ر سنووره فه‌رمییه‌كانی وڵات بێت، به‌ڵكو ئه‌م به‌رگرییه ده‌بێ دوور له ئێران له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی دنیادا به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مسۆگه‌ر بكرێت. هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئابووری، ئایدیۆلۆجی و سه‌ربازی و لۆجێستیكی ئێران له وڵاتانی ئه‌فغانستان، عێراق، لبنان، یه‌مه‌ن، سووریا، فه‌له‌ستین... و دروستكردنی هێزگه‌لی سه‌ربازی و سیاسی تایبه‌ت له‌م وڵاتانه، له ئاكامدا به‌ره‌و ئاراسته‌ی دروستكردنی ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه رۆیشت كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به "هیلالی شیعه" ناسراوه. ئه‌م هیلاله كه قاسمی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، به‌هۆی ئاڵۆزی و شپرزه‌یی هێزه‌كانی پێكهێنه‌ری ئه‌م پڕۆژه‌یه و له هه‌موو شت زیاتر تێكچوونی باری ئابووری ئێران، به رژدی تووشی هه‌ڕه‌شه و داڕمان هاتووه. ته‌نگژه ناوخۆییه‌كانی ئێران و كوژرانی سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی هیلالی شیعه، له ته‌نیشت ئه‌مانه‌شدا خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی، پڕۆژه‌ی هیلالی شیعه‌ی ئه‌سته‌م كردووه. له سێ مانگی ڕابردوودا به‌گوێره‌ی زانیارییه گشتییه‌كان، زیاتر له هه‌زار و 500 كه‌س له سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئێران‌دا كوژراون، تاوانێك كه له چاوی ڕای گشتی نه‌شاراوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌م پێیه‌ش پێگه و ره‌وایی كۆماری ئیسلامیی ئێران له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له هه‌میشه لاوازتر كردووه.
* وه‌ك ئاماژه‌ت به‌وه كرد، ئێران له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا پێگه و شه‌رعییه‌تی له ده‌ست داوه، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تا چه‌ند ده‌توانێ فریادڕه‌س بێت و ببێته هه‌توانێك بۆ سه‌ر ئه‌و برینانه‌ی؟
- نه پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و نه ناردنی خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ناتوانن فریای رژێم بكه‌ون و بۆی ببنه سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی ده‌سه‌ڵات. به پشتبه‌ستن به ئیبن خه‌لدوون، مێژوونووس، كۆمه‌ڵناس و شاره‌زای بواری شارستانییه‌تی ئیسلامی، ده‌ڵێم توخمی داڕمان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانی له ناخی ئه‌و سیستمه خۆیدایه، كه ئه‌و توخمه ڕووخێنه‌ره شتێك نییه جگه له ئابووری سیاسی ئه‌م وڵاته. ئابووری ئێرانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆلیگارشی و ڕانتی سه‌ره‌تایی پێكهاتووه كه تا سه‌ر ئێسك گه‌نده‌ڵ و دژه وه‌به‌رهێنه‌ر و نابه‌رهه‌مهێنه‌ره. ئه‌و سیستمه ئابوورییه پێویستی به گۆڕانكاری و چاكسازی هه‌بوو تا بیتوانیایه له دابینكردنی بژێوی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان رۆڵ ببینێت، هه‌ر به‌م پێیه‌ش سیستمی سیاسی له‌سه‌ر پشتی خۆی زیندوو ڕابگرێت. به‌ڵام ئێسته به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌مانی داهاته نه‌وتییه‌كان و دابه‌زینی به‌رچاوی ئاستی وه‌به‌رهێنان، ئابووری ڕانت ناتوانێ به‌شێوازێكی دڕیژخایه‌ن گره‌نتی دابینكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیی ئێرانی بكات. له ئاكامدا دوو ڕێ بۆ خه‌ڵك ده‌مێنێته‌وه، یان ڕوو له كۆچ و په‌نابه‌ری بكه‌ن و وڵات جێ بهێڵن، یان له‌ژێر هه‌یبه‌تی جه‌ماوه‌ری برسی و وه‌زاڵه‌هاتوو ڕوو له شه‌قامه‌كان بكه‌ن و له گوێن خه‌ڵكی وڵاتانی لبنان، عێراق، جه‌زائیر، سوودان و یان پێشتر میسر و تونس، له فه‌زا گشتییه‌كاندا چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان دیاری بكه‌ن.
* له‌و دۆخه‌دا هاووڵاتییانی ئێران چ چاره‌نووسێكیان ده‌بێت و ئه‌و بژارانه چین كه دێنه به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی نه‌توانێ وه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی به‌كاریان بهێنێت؟
- له دۆخێكی ئاوادا كه ڕژێم هه‌تا سه‌ر ئێسك كێشه‌ی شه‌رعییه‌تی ئایدیۆلۆجی و سیاسی و ته‌نگژه‌ی حوكمڕانی هه‌یه، هاووڵاتییانی ئێران كه سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ناو ئه‌و جیۆگرافیایه ده‌گرێته‌وه، دیسانیش دوو بژاریان له‌سه‌ر رێیه، یان ده‌بێ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه ئه‌ویش به واتای به‌شداربوونه له پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی رژێم، یان ئه‌وه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه ئه‌وه‌یش واتای داكوتانی ئاخر بزماره له تابووتی ئه‌و حكوومه‌ته.
* تا ئێسته هه‌ڵوێستی ئه‌و كوردانه دیار نییه كه باوه‌ڕیان به ریفۆڕم له‌ناو سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌یه، پێت وایه ئه‌مجاره‌یش متمانه به تاران بكه‌ن و به‌شداری له‌و پرۆسه ئامانجداره بكه‌ن؟
- ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش كه‌سانێك هه‌بن پێیان وایه ئه‌و سیستمه ده‌رفه‌تی بۆ گۆڕانكاری سیاسی و ریفۆرم و دیموكراسیی تێدا ماوه، پێیان وابێت به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌توانێ مه‌ودای به‌شداری بۆ چین و توێژ و نه‌ته‌وه‌ی په‌راوێزخراو ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌و بۆچوونه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌یه. بۆچوونی له‌و شێوه‌یه ده‌توانێ دوو هۆكاری له پشت بێت، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و كه‌سانه له ده‌ره‌وه‌ی مێژوودا ده‌ژین و خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌لومه‌رجی ئێسته‌ی ئێران ناته‌واو و هه‌ڵه‌یه، یان ئه‌وه‌ی كه شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی یان خه‌ونی تایبه‌تی بۆ داهاتوو، ئه‌وانه به كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌به‌ستێته‌وه.
* حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له چوارچێوه‌ی "ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی كوردستانی ئێران"، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و تێیدا داوایان له خه‌ڵك كرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران بكه‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهه‌ڵات چییه؟
ئه‌گه‌ر كورد بڕیار له‌سه‌ر بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌دات، ده‌بێ به روونی بیڵێین كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له رێی راگه‌یه‌نراوێك به ئامانج ناگات، ئه‌ویش بۆ نموونه له‌وانه‌یه هه‌ر هه‌مان ڕاگه‌یانراوی ساڵانی پێشتر بێت و ته‌نیا رێكه‌وته‌كه‌ی گۆڕابێت. ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی گرنگه و پێویسته بایكۆتكردن به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌ڕێوه بچێت. یه‌ك له شێوه‌كانی بایكۆتی چالاك ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی ئه‌م ڕێكخراو و حزبانه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردووه، پێویسته به‌رده‌وام له فه‌زا گشتییه‌كاندا ئاماده بن، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر له پێوه‌ندیدابن، په‌یام بنێرن و خه‌ڵك ئاپده‌یت بكه‌نه‌وه.