به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئه‌مه‌ریكا له رۆژانى داهاتوو كار له‌سه‌ر 10 رێكاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له عێراق و سووریا رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران ببێته‌وه، یه‌كێك له رێكارییه‌كان ئه‌وه‌یه ژماره‌ى سه‌ربازان و بنكه‌كانى له كوردستان زیاد ده‌كات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێك دا باس له رێكارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه له رۆژانى داهاتوودا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووریا ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا بنكه و ژماره‌ى سه‌ربازه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان زیاد ده‌كات
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه له میانه‌ى دیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له هه‌فته‌ى رابردوو له داڤۆس له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، دووپات له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه، به تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و تهناهییدا.
دواتر رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه رۆژناواییهكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا 10 رێكاریى بۆ رۆژانى داهاتوو داناوه، تا وه‌ك ئاماده‌كارى كاریان له‌سه‌ر بكات، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به خاڵ ئاماژه به 10 رێكارییهكه ده‌كات.
1-دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه تاوتوێكردنى بابه‌تى مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌بێت فراوانتر بێت و له بوارى سه‌ربازى قه‌تیس نه‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌یش جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌جه‌نگى دژ به داعش ده‌ڵێ "ده‌بێت به‌رپرسانى عێراق بیر له پێوه‌ندى دووقۆڵى ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه كه له سه‌رووى بوونى ئه‌مه‌ریكاوه بێت له ناوچه‌كه".
2-هانى هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى بدرێت رۆڵى زیاتر له جه‌نگى داعش هه‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو واشنتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیارى دا دووباره بوونى سه‌ربازى خۆى رێكبخاته‌وه، به تایبه‌تى ده‌زانرێت دواى كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بڵابوونه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى له عێراق رێكبخاته‌وه. بڕیاره رۆژى چوارشه‌مى داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ناتۆ تاوتوێى ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
3-ئه‌مه‌ریكا دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بوونى خۆى له‌وه‌ى فراوانتر بكات جا به ژماره‌ى سه‌رباز بێت، یان زیادكردنى بنكه‌كان. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بنكه‌یه‌كى تر له نزیك سلێمانى و باشوورى هه‌ولێر و نزیك هه‌له‌بجه داده‌نێت. هه‌روه‌ها ژماره‌ى سهربازهكانیشى له 500 سه‌ربازه‌وه بۆ دوو هه‌زار زیاد ده‌كات.
4-ته‌واوكارى كارى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له نێوان رۆژئاواى عێراق و رۆژهه‌ڵاتى سووریا ئه‌نجام بدرێت، چونكه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازێكى زۆرى له رۆژهه‌ڵاتى فوڕاته‌وه كێشاوه‌ته‌وه و له هه‌رێمى كوردستانى جێگیر كردوون، ئه‌و ژماره‌یه پێشتر دوو هه‌زار سه‌رباز بوو ئێسته ته‌نیا 500 سه‌رباز له نزیك كێلگه نه‌وتییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا رێگه نادات رووسیا له سنوورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق نزیك ببێته‌وه
5- ئه‌مه‌ریكا ده‌وێ پارێزگارى له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نف بكات كه ده‌كه‌وێته گۆشه‌ى سنوورى نێوان عێراق و ئورد ن وسووریا، ئه‌و بنكه‌یه 150 سه‌ربازى لێییه و له‌گه‌ڵ چه‌ندان مووشه‌ك، ئامانجهكهیشى رێگرتن له ئێران بۆ ئه‌وه‌ى تاران به به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت نه‌به‌ستێته‌وه.
6-به‌رده‌وامبوونى ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به‌داعش، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كان له نموونه‌ى به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له گۆڕه‌پان بمێننه‌وه و پاڵپشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بكه‌ن.
7-رێگریى بكرێت له‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێمى سووریا و میلیشیاكانى ئێران به‌ره‌و بنكه ته‌نف بڕۆن.
8-دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى رووسیا له فیشخاپور و گۆشه‌ى سنوورى نێوان سووریا‌و عێراق و توركیا. هه‌روه‌ها رێگه نه‌درێت رووسیا له سنووره‌كانى عێراق نزیك بێته‌وه، چونكه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى رووسیا ویستیان له دهروزهى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى سووریا نزیك ببنه‌وه.
9-پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنى "رێگریى له به‌ریه‌ككه‌وتن"ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا بكرێت له ئاسامنى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رووسیا له قامشلۆ سیسته‌مێكى ئاسمانى داناوه.
10-به‌رده‌وامبوونى هێرشه نادیاریهكان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئێران له ئه‌لبوكه‌مال، چونكه تاران ده‌یه‌وێ ژێرخانێكى به‌هێز له‌و ناوچه‌یه دابمه‌زرێنێت.
جیا له‌م 10 خاڵه‌ى سه‌ره‌وه له هه‌مان راپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له چه‌ند رۆژى داهاتوو شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى له‌نده‌ن و برۆكسل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وروپى تاوتوێ سه‌پاندنى سزا بكه‌ن به‌سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگى بكه‌ن له عێراق و سووریا بۆ ئه‌وه‌ى گوشارى زیاتر له‌سه‌ر مۆسكۆ بكه‌ن و رووبه‌ڕووى هه‌ژموونى ئێران ببنه‌وه.
ئۆپراسیۆنى ئاسمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت