به‌شێكی زۆری رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی به‌هۆی بارانبارین و زۆری ئۆتۆمبێله‌وه خراپبوون و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگه‌وبانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا به‌بڕی 12 ملیار دینار ده‌رخسته‌یان ئاماده كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایانه و ده‌یده‌ینه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
به‌شێك له رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی خراپبوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌شێك له رێگاوبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی خراپبوون و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، چونكه گرفتیان بۆ شۆفێران دروست كردووه و بوونه‌ته هۆی زیادبوونی رووداوه‌كانی هاتوچۆ.
زیاتر گوتی، بۆ ساڵی 2020، بڕی 20 ملیار دینار ده‌رخسته‌مان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی ئاماده كردووه، له‌و بڕه‌ش هه‌ڵبژارده‌یه‌كی لێده‌رده‌كه‌ین و بڕی 12 ملیار دینار ده‌هێڵینه‌وه كه ده‌رخسته‌یان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌مان بۆ دابین بكات بۆ چاككردنی ئه‌و ڕێیانه.
ساڵی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕی 33 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كان له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم و دوو ئیداره‌كه ته‌رخانكرد و له ماوه‌ی 72 رۆژدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كان كۆتایی هات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا