دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو پێنج مووشه‌كی كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه و سێ له‌وانیش كه‌وتنه نێو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش پێشبینی گرژبوونی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتنی لێ ده‌كرێت و ڕه‌نگه واشنتن هێزی زیاتر و ڕێوشوێنی ته‌ناهی توندتر بگرێته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا ئاشكرای كرد، له نێو ئه‌و پێنج مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی
به‌غدا كران، سێیان له ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌یش به‌ر چێشتخانه‌ی تایبه‌تی باڵوێزخانه‌كه كه‌وتووه و زیانی مادی زۆر و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك به فه‌رمی له‌باره‌ی زیانه مادی و گیانییه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه له ناوه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به دۆخی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر سه‌رباز و دیپلۆماتكار و كارمه‌نده‌كانی توندتر ده‌كات، ئه‌مه‌یش حكوومه‌تی به‌غدا تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه ناتوانێ ئارامی و ئاسایش بۆ باڵوێزخانه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
ڕێستۆرانی باڵوێزخانه‌كه گڕی تێ به‌ربووه و زیانی مادی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی مووشه‌كبارانكردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و ئه‌مه‌یشی به كارێكی تێكده‌رانه و دوور له یاسا ناوبرد.
هاوكات محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌هه‌مانشێوه دووپاتی له بۆردمانه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه ئه‌مه سووكایه‌تییه به هه‌یبه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مان و به ته‌واویش پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری دیپلۆماسییه.