خه‌ونی ناخۆش زۆرجار وا ده‌كات به درێژایی شه‌و خه‌و نه‌چێته چاوه‌كانت و تووشی خه‌وزڕان و هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر بكه‌ین، له ڕووی زانستی ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌وه، چی وا ده‌كات خه‌ونی ناخۆش ببینین، ئایا پێوه‌ندی به چییه‌وه هه‌یه و بۆچی زۆر خه‌ونی ناخۆش ده‌بینین؟
پزیشك و
پسپۆران چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كییان دیارییكردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م هۆكارانهیان تێدا بێت، ئه‌وا به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ونی ناخۆش ببینن و خه‌وی شه‌ویان لێ تاڵ ببێت، هۆكاره‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: سه‌یركردنی فیلمه ترسناكه‌كان، سه‌یركردنی ئه‌و جۆره فیلمانه سه‌ره‌كیترین هۆكاره بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش و زۆربوونی ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ له ده‌روونی مرۆڤ دا، یان بیستنی هه‌واڵی ناخۆش و كاره‌ساتبار، ئه‌مه‌یش به هۆكارێكی سه‌ره‌كی تووشبوون به‌م گرفته داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه له تۆ بوونیان هه‌یه تووشی خه‌ونی ناخۆش ده‌بیت
دووه‌م: فشار و كێشه‌ی ده‌روونی، نائارامی و سترێس و فشاری ده‌روونی زۆر، هۆكارێكی تره به بڕوای زانایان بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش، بۆیه پێویسته ڕاهێنانی ده‌روونی بكه‌ن و خۆتان له فشار و سترێس دوور بخه‌نه‌وه.
سێیه‌م: زۆر خواردن پێش خه‌وتن، به بۆچوونی پسپۆران ئه‌مه‌یش یه‌كێكی تره له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، چونكه زۆر خواردن به‌ر له خه‌وتن میتابۆلیزی جه‌سته ناڕێك ده‌كات و هۆكارێكه بۆ خه‌وزڕان و بینینی خه‌ونی ناخۆش، بۆیه پێویسته به دوو سه‌عات پێش خه‌وتن هیچ جۆره خۆراكێكی قورس نه‌خۆن.
چواره‌م: شوێنی خه‌وتن، توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كاریگه‌ری شوێنی خه‌وتن و خه‌وی مرۆڤ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شوێنی خه‌وتن كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر شێوازی خه‌وتنی مرۆڤ هه‌یه، نووستن له شوێنی ناخۆش ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌روونی، هاوكات شوێنی زۆر سارد و زۆر گه‌رمیش بۆ خه‌وتن شیاو نییه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ بینینی خه‌ونی ناخۆش.